شاندێکی کامپی شەهید ڕۆستەم سەردانی پرسەی شەهید کەمالیان کرد
09:12
ژنها
پێنجوێن- شاندێکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی سەردانی پرسەی شەهید کەمال شێخ سادەیان کرد لە شارۆچکەی پێنجوێن.
دوێنێ شەمە کە ڕۆژی دووەمی پرسەی شەهید کەمال شێخ سادە بوو، بە دەستپێشخەری کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدان و وەقفی ژنانی عەشتار شاندێکی دەیان کەسی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی سەردانی پرسەی شەهید کەمالیان کرد، لە سەردانەکەدا لە سەرناوی شاندەکە وتە پێشکەش کران و پرسەی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خانەوادەی شەهید کەمال کرا.
بەرمال هەکاری لە سەر ناوی شاندەکە لە پرسەی ژنان پەیامی هاوڵاتیان و دایکی شەهید و شەرڤانانی کامپی شەهید ڕۆستەمی بە خانەوادەکەو کەسورکاری شەهیدان ڕاگەیاند.
هەروەها هەڤاڵ حاجی لە پرسەی پیاواندا وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە لە ئەوان وەک کۆمیتەی کەس وکاری شەهیدان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و بزوتنەوەی ئازادی دەکەین، هەرەها لە وتەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر کۆمەڵکوژیەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان.
هەروەها لە سەر ناوی بنەماڵەی شەهید چنور غەریب هاوژینی شەهید کەمال قسەی کرد و سوپاسی شاندەکەی کرد.
جێگەی ئاماژەیە کە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی ڕێکخستن و پارتیەکان سەردانی پرسەی شەهید کەمالیان کرد، هەروەها بڕیارە ئەمڕۆش شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی خانەوادەی شەهید بکات
(ش ب)