لە شێخ مەقسود ١٣٨ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە ٩١٢ هاوڵاتیش بریندارن

09:56

ژنها

ناوەندی هەواڵ- له‌هێرشی گروپه‌ چه‌ته‌کانی سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود، که‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌کات و له‌ئاستی ئه‌و هێرشانه‌دا هه‌موو جیهان چاوی خۆیان نوقاندوه‌، تا ئێستا 138 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون و 912 که‌سیش بریندار بوون.

گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسودی کوردنشینی سه‌ر به‌حه‌له‌ب نزیکه‌ی حه‌وت مانگه‌ رووبه‌رووی هێرشی گروپه‌ چه‌ته‌کانی، لیوای سۆڵتان مۆراد، ئه‌حرار و شام، فرقه‌ی 16، لیوای ئه‌لفه‌تح، سوپای ئه‌لمۆجاهدین، یه‌کگرتووی فه‌سته‌قین، گروپی ئه‌مره‌ت و تابوری نوره‌دین زه‌کی بووه‌ته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامی هێرشی ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ی سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا تا ئێستا زیانێکی مه‌زنی گیانی و ماڵی پێکهاتووه‌.

هێرشی سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و هه‌میشه‌ به‌شێوه‌یه‌کی بێ وچان به‌رده‌وام بووه‌، به‌ڵام له‌ 22ی ئه‌یلولی 2015ه‌وه‌ زیاتر هێرشه‌کان زیاتر بوون و له‌ 16ی شوباتی 2016 به‌دژواری به‌رده‌وام بوو. بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەسەرەتای هێرشەکانەوە ڕاگەیاندراون، له‌و هێرشانه‌دا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ئامانج گیراون که‌ له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌دان هاوڵاتی شه‌هید و به‌سه‌دانیش بریندار بوون.

زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌که‌که‌ له‌پێکهاته‌ی کورده‌، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی سوریاوه‌ گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود بووه‌ته‌ شوێنێکی ئارام و ئه‌من بۆ په‌ناخوازان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی تری شاره‌که‌وه‌، به‌ده‌یان هه‌زار که‌س له‌پێکهاته‌کانی عه‌ره‌ب، تورکمه‌ن که‌ به‌هۆی شه‌ڕ و پێکدادانه‌وه‌ هه‌ڵهاتوون، خۆیان له‌م گه‌ڕه‌که‌دا نیشته‌جێ کرد. له‌و گه‌ڕه‌که‌ی که‌ له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی یه‌په‌ژه‌ و یه‌په‌گه‌وه‌ ده‌پارێزرێت، هه‌موو پێکهاته‌کان به‌یه‌که‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی گه‌ڕه‌که‌که‌ ئه‌نجومه‌نێکی هاوبه‌شیان دامه‌زراند و له‌په‌یداکردنی پێداویستیه‌کان تا ده‌گاته‌ په‌روه‌رده‌ زۆر کاروخه‌باتیان به‌رێوه‌ برد.

ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی که‌ به‌فره‌ره‌نگی خۆی بووه‌ نموونه‌ی سوریایه‌کی داهاتوو، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێ هێزی ده‌وروبه‌ر که‌ پیلانی خۆیان بۆ سه‌ر حه‌له‌ب هه‌بوو، ئه‌م گه‌ڕه‌که‌یان وه‌کو ئاسته‌نگێک بۆ خۆ ده‌بینی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و گروپانه‌ی که‌ سه‌ر به‌وهێزانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ناویان ده‌که‌ن، ده‌ستیان به‌هێرش کردوه‌.

هێرشی سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و هه‌میشه‌ به‌شێوه‌یه‌کی بێ وچان به‌رده‌وام بووه‌، به‌ڵام له‌ 22ی ئه‌یلولی 2015ه‌وه‌ زیاتر هێرشه‌کان زیاتر بوون و له‌ 16ی شوباتی 2016 به‌دژواری به‌رده‌وام بوو. له‌و هێرشانه‌دا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ئامانج گیراون که‌ له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌دان هاوڵاتی شه‌هید و به‌سه‌دانیش بریندار بوون.

له‌هێرشه‌کانی نێوان 22ی ئه‌یلول و 28ی تشرینی یه‌که‌می 2015 دا، 15 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 58 که‌سیش بریندار بوون.

له‌ 28ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2015 هه‌تا 16ی شوباتی 2016، 20 که‌س شه‌هید و 159 هاوڵاتی تر بریندار بوون.

له‌نێوان 16ی شوبات و 5ی نیسانی 2016دا، به‌هۆی هێرشی گروپه‌ چه‌ته‌کان، 72 که‌س شه‌هید و 564 هاوڵاتی تر بریندار بوون.

له‌ 5ی نیسانی تا 13ی نیسانی 2016 به‌هۆی هێرشی دژواری چه‌ته‌کانه‌وه‌، 31 که‌س شه‌هید و 140 هاوڵاتی تریش بریندار بوون.

له‌ناو شه‌هید و برینداره‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌دا 32 منداڵ و 42 ژنن

له‌هێرشی 16ی شوبات تا 13ی نیساندا، له‌و که‌سانه‌ی شه‌هید بوون، 32 که‌سیان منداڵ

(ش ب)