ژنانی سەرحەد دوای بەفر توانەوە ڕوو لە شاخ دەکەن
09:19
ڤیلدان ئاتماجا/ژنها
وان- دوای ئەوەی لە گەلی زیلان بەفر توایەوە، هاوڵاتیانی ناوچەکە دەستیان کردوە بە ئامادەکاری بۆ بەهاری ساڵ و وەرزی زستان دەکەن، ژنانیش ڕوو دەکەنە ناو جوانی و دەوڵەمەندی سروشت و گیای بەهاری کۆدەکەنەوە.
لە ناوچەی گەلی زیلان کە دەکەوێتە هەرێمی سەرحەد لە باکوری کوردستان، بەهار بە درەنگی دێت، چونکە لەو هەرێمە بەفرێکی زۆر دەبارێت و تا درەنگانی بەهار ناتوێتەوە. هەروەها ناوچەکە دەوڵەمەندە بە گژو گیا و بەرهەمی سروشتی، خەڵکەکەی بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات و کاری کشتوکاڵی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
ژنانی گەلی زیلان، دوای توانەوەی بەفر دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی ڕووەکی سروشتی و بەرهەمە کێویەکان، زۆربەی ئەو بەرهەمانەی ژنان کۆیان دەکەنەوە لە ناوچە شاخاویەکان دەست دەکەون، کە بریتین لە گیاکانی(مەردە، گیا کێوی، سپینگ، سۆریاز و ...هتد).
سوڵتان سیەر، دانیشتووی گوندی "دۆخانچی"یە و بەو شێووەیە باس لە ژیان و گەڕ و گەشتە شاخاویەکانی دەکات: "بەفر توایەوە، دیسان سروشت ڕەنگی ژنان دەپۆشێت، جارێکیتر شاخەکانمان خێروبێری خۆمان پێشکەش دەکەن، ئێمەی ژنان دوای ئەوەی بەفر لە کێوەکان دەتوێتەوە، ڕوودەکەینە سەر شاخ و گژ و گیای کێوی کۆدەکەینەوە، دوای ئەوەی کۆیان دەکەینەوە هەندێکیان دەفرۆشین، هەندێکیان وشک دەکەین بۆ زستان وە هەندێکیش ئێستا بەکاری دێنین."
هەورها ئاسیا کەلەش، کە ژنێکیتری گوندی "حەسەنبادال" ی گەلی زیلانە وتی: "لە وەرزی بەهاردا چۆن بەفر دەتوێتەوە دەست دەکەین بە کۆکردنەوەی بەروبوومی سروشتی و ئامادەکاری وەرزی زستان دەکەین، بۆ ئامادەکردنی کەلەدۆش(خواردنێکی دێرینی ناوچەکەیە) لە شاخەکاندا چەندین جۆری گیای کێوی کۆدەکەینەوە کە لە بازاڕدا بەنرخێکی گران دەست دەکەوێت، ژنان بەشێوەی گروپ بەیەکەوە ڕوو لە شاخەکان دەکەین، واتا سێ وەرزی ساڵ بۆ زستانی ساردی ئەو هەرێمە ئامادەکاری دەکەین."
(ش ب)