گروپی دەفژەنی ژنانی جۆلەمێرگ لە خولێکی فێربووندان

09:40

زەینەب دورگوت/ژنها

جۆلەمێرگ- لە شاری جۆلەمێرگ گروپێکی دەفژەنی ژنانی جەوان خولێکی فێربوونی دەفژەنیان لە ناوەندی کەولتور و هونەری دەست پێکردوە و تیایدا ٢٠ ژنی جەوان فێری دەفژەنی دەبن.

گروپی دەفژەنی ژنانی جەوان لە ناوەندی کەلتور و هونەری (فەقێ تەیران) لە شاری جۆلەمێرگ، دەڵێن: "دەمانەوێت خاوەنداری لە میراسی کەسانی وەک دەلیلا بکەین، بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵیە کە بتوانین خاوەن لە کەلتوری کوردی و میراسی ژنێکی شۆڕشگێڕ بکەین."

لە ناوەندی کەلتور و هونەری فەقێ تەیران چەندین خەباتی هونەری بەڕێوەدەچن، بەشێکیشیان پێکهاتووە لە فێربوونی ئامێرەکانی مۆسیقا و بەتایبەتیش ئامێرەکانی وەک تەمبور، دەف، گیتار، پیانۆ و ...هتد، خولی ئەم جارەی فێربوونی دەف ژەنی، پێکهاتووە لە گروپی ژنانی جەوان لە شاری جۆلەمێرگ کە ماوەیەکە وەک گروپێک دەناسرێن و بە دەفەکانیان بەشداریان لە خولەکە کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتوانەتر کار بکەن.

هولیا دورگون، کە مامۆستای خولەکەیە ڕایگەیاند کە ئامانجیان لە پێشخستن و پەرەپێدانی بەرهەمە کەلتوریەکان بەتایبەت دەفژەنی، کە نوژەن کردنەوەی کەلتوری کوردیە بەدەستی ژنان لە جۆلەمێرگ، هەروەها وتی: "ژنان بە جۆشەوە کاردەکەن بۆ فێربوون و ئێستا ٢٠ ژن لەو خولەدا بەشدارن."

ڤیان کورد، یەکێک لە بەشداربووانی خولەکەیە، دەڵێت: "ژنان لە هەموو بەشەکانی ژیانی کۆمەڵگە پێشەنگن، ئێمەش دەمانەوێت لە ڕووی هونەریەوە دەستپێشخەری بکەین، چونکە هەمیشە دەف ژەنین بە ئەرکی پیاوان بینراوە."

ڤیان ئاماژەشی بەوە کرد کە کارێک ئەوان بە خواستەوە ڕۆژانە کاردەکەن و وانەی پەروەردە لە سەر ژەنینی دەف دەڵێنەوە.

(ش ب)