نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا له‌سوید کرایه‌وه
10:16
ژنها
ناوەندی هەواڵ- خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌ستۆکۆڵهمی پایته‌ختی وڵاتی سوید له‌مه‌راسیمێکدا، به‌به‌شداربوونی سه‌دان کوردستانی، سویدی و تورکی کرده‌وه.
کوردستانیان دوێنێ، له‌سه‌رله‌به‌یانیه‌وه له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا له‌لای حه‌مماربوسجستاد کۆبوونه‌وه و به‌ده‌ف و زۆرنا گۆڤه‌ندیان گێڕا.
قردێله‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکی ته‌ڤده‌م، سینه‌م محه‌مه‌د و سه‌رۆکی کۆنسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریانیان به‌سام ئیسحاق کرایه‌وه، هاوکات له‌مه‌راسیمه‌که‌دا فه‌رمانداری یه‌په‌ژه نه‌سرین عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژینگه واڵتر مۆت ئاماده‌بوون.
پاشان نوێنه‌ری په‌یه‌ده له‌سوید شیار عه‌لی سڵاوی ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر ئاخاوت و رایگه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه، ماڵی هه‌موو گه‌لان و بنده‌سته‌کانه.
له‌درێژه‌ی مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا له‌ستۆکۆڵهم، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریانیه‌کان به‌سام ئیسحاق قسه‌یکرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤده‌م سینه‌م عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، که بۆ پاراستنی روومه‌ت و که‌رامه‌تی گه‌لان له‌رۆژئاوا دژ به‌چه‌ته‌کانی داعش تێکۆشانێکی بێ وێنه‌مان به‌رێوه‌برد و وتی: شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌بردنی رۆژئاوا، مژده‌ی سوریایه‌کی فیدراڵ ده‌دات.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژینگه و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوید واڵتر مۆت رایگه‌یاند: "کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا له‌ستۆکۆڵهم بۆ ئێمه شانازی و روومه‌تێکه".
پاش کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوا، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤده‌م سینه‌م محه‌مه‌د، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سوریانیه‌کان به‌سام ئیسحاق، فه‌رمانداری یه‌په‌ژه نه‌سرین عه‌بدوڵڵا کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و وه‌ڵامی پرسی رۆژنامه‌وانانیان دایه‌وه.
(ش ب)