عەفرین؛ فیستیڤاڵی ئارین بە جۆشێکی گەرمەوە بەردەوامە

13:28

ژنها

عەفرین- فیستیڤاڵی ئارین کە بە پێشەنگی تەڤگەری ژنانی جەوان لە کانتۆنی عەفرین دەستی پێکردوە لە چوارەمین ڕۆژیدا بە جۆشێکی گەرمەوە بەردەوامە.

فیستیڤاڵی ئارین لە ١٤ی ئەم مانگە بە دەستپێشخەری تەڤگەری ژنانی جەوان لە ژێر دروشمی" بە یەکخستنی هێزی ژنانی جەوان بەرەو بونیاندانەوە" لە کانتۆنی عەفرین دەستی پێکرد، ئەمڕۆس بە نمایشکردنی پێشەنگای هونەری و پێشبڕکێی وەرزشی بەردەوامە.

ڤیستیڤالی ئارین دوێنێش بە ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ لە نێوان هەردوو یانەی کچانی ڕەجۆ و عەفرین بەردەوام بوو، لە یاریەکەدا یانەی کچانی عەفرین توانی ٤- ١ بەرامبەر یانەی کچانی رەجۆ سەرکەوێت. هەروەها چەندین یاری تۆپی باسکە لەنێوان یانەکانی کچان کە لە هەموو ناوچەکانی عەفرین ئامادە بوون بەڕێوەچوون.

فیستیڤاڵەکە هەر ڕۆژێک تەرخانکراوە بۆ پێشکەش کردنی چەند جۆر بەرهەمێکی هونەری، وەرزشی، کەلتوری، دوێنێش تایبەت بوو بە وەرزش.

هەروەها ئەمڕۆ بە هەموو جۆشەوە بەردەومەبڕیارە ئەمڕۆش چەندین بەرهەمی هونەری لەلایەن ژنانی جەوان لە عەفرین پێشکەش بکرێن.

(ش ب)