"بە پێشەنگایەتی گەنجان دەبینە بناغەی چارەسەری قەیرانەکان و تێکشکاندنی دەسەڵات"
09:42
ژنها
سلێمانی- بەدەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، یەکەمین فیستیڤاڵی کەلەپوری شەهید گەنجۆ لە شاری هەڵەبجە سازدەکرێت.
ڕۆژی هەینی ١٢ی ئەم مانگە لە ژێر دروشمی"بە پێشەنگایەتی گەنجان دەبینە بناغەی چارەسەری قەیرانەکانی کوردستان و تێکشکاندنی دەسەڵات" یەکەمین فیستیڤاڵی کەلەپوری شەهید گەنجۆ لە شاری هەڵەبجە سازدەکرێت، هەریەک لە شاکیژ ڕەسوڵ و بوشرا ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵات پارێز، بانگەوازیان لە کچان کرد کە بەشداری ئەو فیستیڤالە بکەن.
بوشرا هیوا، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان باسی لە ئامانجی فیستیڤاڵەکەیان کرد و ڕایگەیاند: "ئامانجی فیستیڤاڵەکەمان برەو دانە بەبەهرەو توانای گەنجان، ئێمە دەمانەوێت بەڕێگەی ئەو جۆرە چالاکیانە رووبەڕووی ئەو قەیرانانە ببینەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە دەسەپێنرێن و کۆمەڵگە و بەتایبەتیش گەنجان زەرەرمەند دەبن، فیستیڤاڵەکەمان بەناوی شەهید گەنجۆیە کە یەکێک بوو لەو کەسانەی لەپێناو ئازادیدا گیانی فیداکرد."
بوشرا ئاماژەی بە ناوەرۆکی فیستیڤاڵەکە کرد و وتی: "لەو فیتستیڤاڵەدا دەمانەوێت ئەو دابونەریتانە بشکێنن کە تەنها کوڕان بە گەنجی ئەو جۆرەکارانە دادەنرێت، دەمانەوێت بە هێزی گەنجان کۆمەڵگەیەکی یەکسان بونیاد بنێین.
بوشرا بانگەوازی لە هەموو گەنجان بەتایبەتیش کچان کرد کەبەشداری فیستیڤاڵەکە ببن.
هەورها شاکیژ رەسول، بەتایبەتی بانگەوازی لە کچان کرد کە بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن، شاکیژ وتی: "ئێمە ئامانجامان لەو فیستیڤاڵە برەودان دەرخستنی بەهرەی گەنجان بەتایبەتیش بەهرەو توانای کچان، چونکە وەک دەبینین کچان لە هەموو ڕووێکەوە پەراوێز خراو کراون."
شاکیژ وتیشی: "دەمانەوێت لە فیستیڤاڵەکەدا گفتوگۆش بکەین کە لەسەر کرۆکی کێشەکانی کۆمەڵگە لەبواری کەلتوری سیاسی و کۆمەڵایەتی و تا بتوانین بە هێزی گەنجان کۆتایی بە کێشەکان بێنین."
(ش ب)