شەش ڕۆژە ژنە گیراوێکی سیاسی بۆ شوێنێکی نادیار گوزراوەتەوە

10:40

ژنها

ئەدەنا- ماوەی شەش ڕۆژە هیچ زانیاریەک لەسەر 'فەریدە ئاربوز' ژنە گیراوی سیاسی کە لە گرتوخانەکانی تورکیا نیە، کە بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە.

لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە فەریدە ئاربوز و ٣٣ ژنە گیراوی سیاسی لە گرتوخانەی کاراتاشی شاری ئەدەنای تورکیا، دوورخرانەوە بۆ گرتوخانەی تارسوس، بەڵام شێوازی دوورخستنەوەی فەریدە بە جۆرێکیتر بووە و بۆیە تا ئێتساش هیچ زانیاریەک لە سەر ئەو گیراوە سیاسیە بەدەستنەخراوە ئاخۆ گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەیەکیتر یان نا؟.

فەریدە ئاربوز لەو گیراوە سیاسیانەیە کە لە سەر دۆخی تەندروستی ئەو چەندین جار پزیشکی پەیوەندیدار ڕاپۆرتی داوە. بەڵام سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی ئەو ژنە گیراوە، هیچ چارەسەریەکی پزیشکی بۆ نەکراوە.

کەسو کاری فەریدە ڕایدەگەیەنن کە شەش ڕۆژە بەدوای کچەکەیان دەگەڕن، بەڵام دوای شەش ڕۆژ پێیان ڕاگەیاندراوە کە گیراوان لە زیندانی کاراتاش دوورخراونەتەوە و فەریدەش بەتەنها دوورخراوەتەوە بۆ گرتوخانەی "سنجان"ی شاری ئەنقەرە.

کەسوکاری فەریدە کاردانەوە و ناڕەزایی توندیان بەرامبەر ئەو بڕیارەی دەوڵەت پیشاندا، هەروەها لەسەر ڕووداوەکە سوپحیە بەیار، ئەندامی(TUAT – FED) رایگەیاند: "لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بنەماڵەی فەریدە هیچ زانیاریەکیان لەسەر فەریدە نەگرتووە. هەرچەند هەوڵماندا لە کاربەدەستانی گرتووخانە شتێکمان دەستکەوێت، ئاخۆ فەریدە لە کوێیە بەڵام هیچیان پێنە وتین. دۆخی تەندروستی فەریدە لە ئاستێکی مەترسیداردایە و ئەوەی بەرامبەر بە گیراوان پەیڕەو دەکرێت هیچ یاسایەک نایگرێتەوە."
(ش ب)