ئامادەکاریەکانی کامپی پەنابەرانی هۆل کۆتایی هات

11:09

ژنها

حەسەکە- بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ژنان بە هاوکاری تەڤگەری دیموکراتی و دەزگای کاروباری پەنابەران لە کانتۆنی جزیرە، لە شارۆچکەی هۆل کامپێک بۆ ئاوارەکانی شاری موسڵ و شارەکاننیتری عێڕاق کرایەوە.

کامپی خابور لە شارۆچکەی هۆڵ کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و بەدەستپێشخەری ژنانی ڕۆژئاوا ئامادەکراوە بۆ ئاوەرەکانی عێراق کە ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

لەبارەی ئامادەکاریەکانی ئەو پڕۆژەیە سۆزان حەسێ عەلی، بەڕێوەبەری کامپی خابور ڕایگەیاند: " ئەو کامپەمان بۆ پەنابەرانی عێراق کردۆتەوە کە ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە هاوکاری ئەو کەسانە بکەین کە بەهۆی شەڕ و هێرشی چەتەکانی داعش، وڵاتی خۆیان جێهێشتووە، زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لە خۆ دەگرێت کە لە شارەکانی عێڕاق بەتایبەتیش لە شاری موسڵەوە هاتوون."

سۆزان وتیشی: " کامپەکە لە سەد ماڵ پێکهاتووە، هەروەها لە کامپەکەدا خزمەتگوزاری وەک پارک، پارکی منداڵان، ئاو و کارەبا و چەندین خزمەتگوزاریتر دابین کراون."

سۆزان حەسە عەلی لە کۆتایشدا جەختی کردەوە کە ئەوان وەک هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەیانەوێت لە ڕووی مرۆییەوە کاربکەین و هاوکاری هەموو لێقەوماوان و قوربانیانی شەڕ بکەین.

(ش ب)