ئەو ژنە ڕۆژنامەنوسەی لە شەنگال بریندار بوو خەڵات دەکرێت
11:50
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ژنە رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی ساڵی 2014 لە شنگال بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە برینداردەبێت، بەو هۆیەوە خەڵاتی ساڵی پۆلیتەرزی 2016ی لە بواری رۆژنامەوانی وەرگرت.
لە مانگی ئابی 2014دا رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پەیامنێری لێهاتووی کاروباری دەرەوەی رۆژنامەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە قەزای شنگال برینداربووە.
ئەلیسا رۆبین تەمەن 56 ساڵ، بۆ ماوەی چەندین ساڵە پەیامنێری لێهاتووی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزە و بەشداری دەیان شەڕ و پێکدادانی ترسناکی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کردووە، مانگی حوزەیرانی 2014 و هاوکات لەگەڵ هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر موسڵ و شنگال، ئەو رۆژنامەنووسە هاتووەتە کوردستان لە نزیکەوە رووماڵی رووداوەکانی کردووە.
رۆژنامەنووسێکی ئەمریکیی ساڵی 2014 لە شنگال بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە برینداردەبێت، بەو هۆیەوە خەڵاتی ساڵی پۆلیتەرزی 2016ی لە بواری رۆژنامەوانی وەرگرت.
لە مانگی ئابی 2014دا رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پەیامنێری لێهاتووی کاروباری دەرەوەی رۆژنامەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە قەزای شنگال برینداربووە.
ئەلیسا رۆبین تەمەن 56 ساڵ، بۆ ماوەی چەندین ساڵە پەیامنێری لێهاتووی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزە و بەشداری دەیان شەڕ و پێکدادانی ترسناکی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کردووە، مانگی حوزەیرانی 2014 و هاوکات لەگەڵ هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر موسڵ و شنگال، ئەو رۆژنامەنووسە هاتووەتە کوردستان لە نزیکەوە رووماڵی رووداوەکانی کردووە.
لە 12ی ئابی 2014دا کاتێک هێلیکۆپتەرێکی روسی جۆری Mi-17 کە هەوڵیانداوە هاوکاری هاوڵاتیانی ئێزدی لە قەزای شنگال بکەن، کەوتە خوارەوە، بەڵام لەبەرئەوەی هێشتا زۆر بەرزنەببووەوە هیچ کەس گیانیلەدەستنەدا و تەنها چەند کەسێک برینداربوون کە یەکێک لەوانە رۆژنامەنووسەکەی نیویۆرک تایمز بوو.
دوێنێ دووشەممە، بۆردی خەڵاتی ساڵانی پۆلیتەرز بڕیاریدا خەڵاتی ساڵی 2016ی خۆی ببەخشێتە ئەلیسا بۆرن بەرامبەر بە یەکێک لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی کە ساڵی ڕابردوو لە ئەفغانستان کاری لەسەرکردبوو بە ئامانجی پاراستنی ژیانی ژنانی ئەفغانی.
ئەلیسا رۆبین لە ساڵی 1997ەوە وەک پەیامنێری رۆژنامەی "لۆس ئەنجلۆس تایمز" لە باڵقان و ئەفغانستان و عیراق کاریکردووە و لە ساڵی 2007یشەوە بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز.
خەڵاتی پۆلیتەرز، خەڵاتێکی ساڵانەی زانکۆی کۆڵۆمبیای نیویۆرکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە بوارەکانی رۆژنامەوانی و خزمەتی گشتی و ئەدەبی و هونەر و موزیک دەبەخشرێتە کەسانی لێهاتووی جیهان.
(ش ب)