وان؛ هێزەکانی پۆلیس ژنێکی دووگیان دەدەنە بەردەستڕێژی گولـلە
13:04
ژنها
وان- لە شاری وان-ی باکوری کوردستان هێزی تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی تورکیا، ژنێکی دووگیانیان دایە بەردەستڕێژی گولـلە و هاوژینەکەشیان دەستبەسەر کرد.
لە گەڕەکی 'خاچۆرتۆ'ی ناوچەی 'ئیپەک یۆڵ' لە شاری وان-ی باکوری کوردستان، پۆلیسی تیمەتایبەتەکانی دەوڵەتی تورک، رەمزیە بۆر کە ژنێکی دووگیانە دەدەنە بەردەست ڕێژی گولـلە، دوای ئەوەی رەمزیە گەیدنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەو شارە زانرا کە ڕەمزیەر سێ گولـلەی بەر پشت و سنگی کەوتووە و دۆخی تەندروستی زۆر خراپە.
دوای ئەوەی ڕەمزیە بریندار گەیەندرایە نەخۆشخانە، زانرا کە ئیسماعیل بۆری هاوژین ڕەمزیەش دەست بەسەر کراوە.
لەلایەکیتر و لە هەمان گەڕەکی شارەکە تیمەتایبەتەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و دوای بێڕێزی شێواندنی ماڵەکان پێنج هاوڵاتیشیان قۆڵبەست کرد و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسیان کردن.
(ش ب)