بە هۆی گەمارۆی ئابوری سەر ڕۆژئاوا بازاڕی سەوزە و میوەی کۆبانێ دادەخرێت

13:55

ژنها

ناوەندی هەواڵ- به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌ی سنوره‌وه‌، بازاری سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌شاری کۆبانێ چۆڵ کرا و شتێکی تێدا نه‌ماوه‌ بۆ کڕین و فرۆشتنی هاوڵاتیان.

له‌مانگی شوباته‌وه‌ حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و ده‌وڵه‌تی تورک سنوری مۆرشید پناری نێوان باکوری کوردستان و کانتۆنی کۆبانێ به‌ته‌واوه‌تی داخست. له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌رگاکه‌، به‌رپرسانی تورک رێگه‌یان نه‌دا هاوکاریه‌ مرۆیه‌کان و شتومه‌کی خواردن وه‌کو سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌ربازی هه‌رێمه‌که‌ ببێت.

به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم و پارتیش له‌ 17ی مارسەوە ده‌رگای سنوری سێملکایان داخست و رێگه‌یان نه‌دا هیچ شتێک ده‌ربازی هه‌رێمه‌که‌ ببێت. پاش داخستنی هه‌ردوو ده‌رگاکه‌، پێداویستی سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌هه‌رێمی کۆبانێ دابین نه‌کرا، به‌تایبه‌تی ماوه‌ی مانگێکه‌ له‌بازاری میوه‌ و سه‌وزه‌ی کۆبانێ بایجان، ته‌ماته‌، کوله‌که‌، بیبار زۆر که‌م بوه‌ و ئیدی بازاڕه‌که‌ به‌تاڵ بووه‌.

فرۆشیارێکی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ناوی عه‌گید محه‌مه‌د ده‌ڵێت؛ زۆر شت له‌بازاڕدا نه‌ماوه‌ و ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی وه‌کو باقلا و خه‌س که‌ له‌کۆبانێ دڕوێنین، ده‌ستده‌که‌وێت.

هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که‌ له‌لایه‌که‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی بوونی خۆیان له‌سه‌رداخستنی ده‌روازه‌ سنوریه‌کان نیشان ده‌ده‌ن و له‌لایه‌کی تر و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ رایده‌گه‌ینن، ئه‌وان بستانه‌کانی خۆیان ڕواندوه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ گه‌مارۆه‌کان ده‌شکێنن.

(ش ب)