یەکەمین فیستیڤاڵی ئارین لە عەفرین کۆتایی هات
17:16
ژنها
عەفرین- یەکەمین فیستیڤاڵی ئارین لە کانتۆنی عەفرین، لە شەشەمین ڕۆژی خۆیدا بە پێشەنگایەکی هونەری کۆتایی هات.
"یەکەمین فیستیڤاڵی هونەری ئارین" کە لە ڕۆژی ١٤ ی ئەم مانگە لەلایەن تەڤگەری ژنانی جەوانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ ١٩ی مانگ بە پیشاندانی پێشەنگایەکی خونەری کۆتایی هات.
فیستیڤاڵی ئارین ماوەی شەش ڕۆژ بە جۆشێکی گەرمەوە لەلایەن ژنان بەتایبەت و بە گشتی هاوڵاتیانەوە پێشوازی لێکرا.
لە فیستیڤاڵەکەدا بەرهەمی هونەری و کەلەپوری وەک؛ شانۆ، گۆرانی و مۆسیقا، گۆڤەند، پێشەنگای وێنە و بەرهەمە دەسستیەکان پێشکەش کران هەروەها چەندین جۆری وەرزش و پێشبڕکێ بەرێوە چوون.
(ش ب)