دووەمین پێشبڕكێی شیعر و چیرۆكی (دەنیز فرات) لە مەخمور ئەنجامدەدرێت

17:18

ژنها

مەخمور- دووەمین پێشبڕكێی شیعر و چیرۆكی شەهید (دەنیز فرات) كە هەموو ساڵێك لە كەمپی پەنابەرانی شەهید (رۆستەم جودی) لە مەخمور بە پێشەنگی یەكێتی خوێندكارانی ئازاد yxa لە 22ی نیساندا ئەنجامدەدرێت.

دووەمین پێشبڕكێی شیعر و چیرۆكی شەهید دەنیز فرات لەلایەن یەكێتی خوێندكارانی ئازاد yxa ئەنجام دەدرێت، پێشبڕكێكەی ئەمساڵ پێشكەش بە شەهیدانی بەرخۆدانی باكوری كوردستان دەكرێت.

پێشبڕكێكە لە 22/4/2016 دەست پێدەكات و ئەوكەسانەی خوازیارن بەشداری پێشبڕكێكە بكەن پێویستە هەتا 25/6/2016 بەرهەمەكانی خۆیان بگەیەننە ناوەندی دەزگای گەنجان لە مەخمور.

دووەمین مەراسیمی خەڵاتی وێژەیی شەهید دەنیز فرات لە 8/8/2016 لە كەمپی پەنابەرانی مەخمور ئەنجام دەدرێت.

زمانی بەشداربوون لە پێشبڕكێكەدا بەمجۆرەیە:
كوردی (كورمانجی، زازاكی، سۆرانی)، عەرەبی، توركی.

مەرجەكانی پێشبڕكێكە:
- دەبێت ئەو بەرهەمەی بەشداری پێشبڕكێكە دەكات پێشتر لەهیچ شوێنێكیتر بڵاونەكرابێتەوە.
- بەشداران لە بەشی شیعر دەتوانن بە دوو شیعر بەشداری بكەن و بەشدارانی بەشی چیرۆك بە چیرۆكێك دەتوانن بەشداری بكەن.
- بەشدار دەبێت لەگەڵ ناردنی بەرهەمەكەیدا كورتەیەك لە ژیاننامەی خۆشی هەتا 25/6/2016 بنێرێت بۆ ناونیشان و ئیمەیلی:
هەولێر/ كەمپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور، دەزگای گەنجان.
بۆ پەیوەندی کردن: 00964 750 884 92 06 / 00964 750 884 05 22

(ش ب)