ئەسما دووەمین کچە شەرڤانی بەڕەگەز عەرەبە لە هەرێمی شەداد

17:19

ژنها

قامیشلۆ- ژنه‌ گه‌نجێک به‌ناوی ئه‌سما خه‌لیل حه‌ماده‌، 19 ساڵه‌ و دانیشتووی هه‌رێمی شه‌داده‌ ده‌ڵێت؛ ئه‌و هیوایه‌ی تا ئێستا نه‌متوانیووه‌ به‌ئه‌نجامی بگه‌ینێم، له‌ناو ریزه‌کانی یه‌په‌ژه‌دا بینیمه‌وه‌ و ژیاندم.

ئه‌و ژنه‌ گه‌نجه‌ له‌پێکهاته‌ی عه‌ره‌به‌ و ناوی ئه‌سما خه‌لیل حه‌ماده‌ دانیشتووی گوندی سه‌راب و سه‌ربه‌هه‌رێمی شه‌داده‌. خانه‌واده‌که‌یان له‌هه‌شت خۆشک و برایه‌ک پێکدێت. به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی باوک و زۆداری له‌سه‌ر منداڵه‌ کچه‌کانی، ئه‌سما له‌پۆلی پێنج دا لە خوێندنگەده‌رهێنراوه‌ و له‌گه‌ڵ خۆشکه‌کانی تریدا وه‌کو کرێکار له‌سه‌ر زه‌وی له‌گونده‌که‌ی خۆیاندا ئیشی کردوه‌، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی کرێکاریدا هه‌میشه‌ له‌خوێندکاره‌کان ته‌ماشا ده‌کات و له‌دڵی خۆیه‌وه‌ ده‌کۆڵێت.

گونده‌که‌یان به‌جێدێڵن

له‌ساڵی 2014 بنەماڵەی ئه‌سما به‌هۆی هێرشی گروپه‌ چه‌ته‌کانی داعش له‌گونده‌که‌ی خۆیان کۆچبه‌ر ده‌بێت و له‌شارۆچکه‌ی زرگان له‌تربه‌سپی به‌جێ ده‌بن. ئه‌مسا و خۆشکه‌کانی له‌وێشدا له‌سه‌ر زه‌وی ئیش ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وته‌کانی ئه‌سما باوکیان ره‌نجه‌که‌یانی هه‌میشه‌ زه‌وت کردوه‌ و شتێکی به‌وان نه‌داوه‌ که‌ پێداویستی تایبه‌تی خۆیان دابین بکه‌ن.

ئه‌سما ده‌ستنیشان ده‌کات که‌ ئه‌و و حه‌وت خۆشکی تری رۆژانه‌ له‌کاتژمێر 07:00ه‌وه‌ تا سه‌رله‌ئێواره‌ کاریان ده‌کرد و وه‌ها به‌رده‌وام ده‌کات. ئێمه‌ زۆر کار ده‌که‌ین، به‌ڵام باوکمان هه‌موو شتیمانی ده‌برد و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ مافه‌که‌مانی نه‌ده‌دا، شتێکی که‌میشی پێمان نیده‌دا، قه‌بوڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که‌ ئێمه‌ باس له‌ره‌حه‌تی و گه‌ڕان و سه‌ردان کردن بکه‌ین، ئێمه‌ وه‌کو ژنی گه‌نج، پێداویستی تایبه‌تی ئێمه‌ هه‌بوو، به‌ڵام پێمانی نه‌ده‌دا.

ئه‌سما و خۆشکه‌کانی له‌ژێرناوی پاراستنی ناموسدا هه‌میشه‌ رووبه‌رووی زه‌خت و گۆشاری باوکیان ده‌بوونه‌وه‌ و رێگا نادا له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رکه‌ون، ده‌رکه‌وتنیان ته‌نیا بۆ ئیش کردن له‌ناو زه‌ویدا بوو. ئه‌سما سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته‌که‌ ده‌ڵێت:"هه‌موو شێوه‌ زه‌خت و گۆشارێکی له‌سه‌رمان به‌رێوه‌ ده‌برد له‌سه‌ر ناوی ناموسه‌وه‌.

گەڕان بەدوای چاره‌سه‌ری

ئه‌سما به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی بنەماڵەکەی دەیەوێت ڕێگەیکی چارەسەری بدۆزێتەوە و بەدوای ئازادی خۆی ده‌گه‌ڕێت. ئه‌سما بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو ژنێکی ئازاد بژی، به‌دوای چاره‌سه‌ریدا ده‌گه‌ڕێت. کاتێک ده‌بیستێت هێزێکی ژنان به‌ناوی یه‌په‌ژ هه‌یه‌ و شه‌ڕی گروپه‌ چه‌ته‌کانی داعش ده‌کات.

ئه‌سما هه‌ر له‌وێدا بڕیارده‌دا و به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌شداری ریزه‌کانی په‌په‌ژه‌ ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تی به‌شداربوونی بۆ ناو ریزه‌کانی یه‌په‌ژه‌ ده‌ڵێت؛ پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی قه‌سه‌ده‌ هه‌رێمی شه‌دادیان له‌گروپ چه‌ته‌کان رزگار کردن، ئه‌سما حه‌یرانی یه‌په‌ژه‌ که‌ ئه‌ویش به‌شێکه‌ له‌هێزه‌کانی قه‌سه‌ده‌ ده‌بێت و بڕیاری به‌شداربوون ده‌دات.

ئه‌سما له‌ئێستادا له‌ناو ریزه‌کانی یه‌په‌ژه‌دایه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی بۆ پاراستنی گه‌لی هه‌رێمه‌که‌ تێده‌کۆشێت ئه‌و هیوایه‌ی له‌ناو ماڵباته‌که‌ی خۆیدا نه‌یده‌توانی به‌جێ بگه‌ینێت، له‌ناو ریزه‌کانی یه‌په‌ژه‌دا بینی.

ئه‌سما بانگەوازی لە ‌هه‌موو ژنانی گه‌نج له‌هه‌موو پێکهاته‌کانی هه‌رێمه‌که‌ کرد و وتی، یه‌په‌ژه‌ رێگای ئازادی ژنانه‌ و پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌کان به‌شداری ناو رێزه‌کانی یه‌په‌ژه‌ ببه‌ن.

ئه‌سما خه‌لیل دووهه‌مین ژنی عه‌ره‌به‌ له‌هه‌رێمی شه‌داده‌ پاش رزگارکردنی هه‌رێمه‌که‌ له‌هه‌ڵمه‌تی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خابووری هێزه‌کانی قه‌سه‌ده‌ به‌شداری ناو ریزه‌کانی یه‌په‌ژه‌ ده‌بێت.

(ش ب)