کەلار، رژاک سمینارێکی ته‌ندروستی بۆ ژنان سازکرد
12:07
ره‌یان علی/ژنها
کەلار- ئه‌مرۆ سه‌ر له به‌یانی له قه‌زای که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان سیمینارێکی ته‌ندروستی هۆشیار کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که دەبنە هۆی گیان له ده‌ستانی ژن و بڵاوبونه‌وه‌ی لە ناو ژن‌دا سازکرا .
سیمیناره‌که به ده‌ستپێشخه‌ری رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان ر‌ژه‌ک سازکرا و سه‌ره‌تا به خولەکێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پیکرد .
سیمیناره‌که له‌لایه‌ن دکتۆر رابیعه عه‌باس سازکرا، دکتۆر ڕابیعە لە سمینارەکەدا وتی : کۆمه‌ڵگەی ئێمه به هۆی نه‌بوونی زانیاری و هۆشیاری ته‌ندروستی رۆژانه ده‌بینین ژنان توشی ده‌یان نه‌خۆشی دەبن و له ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دەن.
وتیشی : هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که‌وا ژنان زانیاری ته‌واویان نیه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که یان نازان به چ رێگه‌یه‌ک چاره‌سه‌ری بکه‌ن هه‌ندێ جاریش نه‌خۆش ده‌که‌ون شه‌رم دەکە‌ن لە کاتی خۆید بچنه لای دکتۆر، کێشەی ته‌ندروستی شه‌رم نیه بۆیه پیویسته ژنان زیاتر وشیار بن و خۆیان بپارێزن له نه‌خۆشیه‌کان.
(ش ب)