پەنابەرانی کەمپی عەربەت جەژنی چوارشەمە سورە پیرۆز دەکەن

15:08

ژنها

سلێمانی- له‌که‌مپى په‌نابه‌رانى ئاشتى له‌ شارۆچکه‌ى عه‌ربه‌تى سه‌ربه‌ شارى سلێمانى کوردانى ئێزدیدى بەبۆنەی جه‌ژنى چوارشه‌ممه‌ سوره‌ مەراسیمێکی پیرۆزباییان سازکرا.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠-٤-٢٠١٦ له‌که‌مپى په‌نابه‌رانى ئاشتى له‌ عه‌ره‌به‌ت که‌ ژماره‌یه‌ک کوردى ئێزیدى و عه‌ره‌بى تیدایه‌، مه‌راسیمێک به‌مه‌به‌ستى پیرۆزکردنى جه‌ژنى چوارشه‌ممه‌ سوره‌ به‌رێوه‌چوو، له‌و مه‌راسیمه‌دا که‌ به‌ده‌ستپێشخه‌رى رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان ئاماده‌کارى بۆ کرابوو، ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى کوردى ئێزیدى به‌شداربوون و هاوکات شاندێکى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستانیش له‌مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بوو.

لە مەراسیمەکەدا وەک دابونەریتێکی ساڵانە خواردن و هێلکەی ڕەنگاو ڕەنگ ئامادەکرابوو و بەسەر مناڵان دابەش کرا، هاوکات چەندین پەیامی پیرۆزبایی خوێندرانەوە و داواش کرا هەرچی زووە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کارێک بکات بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی ئێزدی بۆ سەر زێدی خۆیان. هاوڵاتیان داوایان کرد کە دەیانەوێت ساڵێکیتر چوارشەمە سورە لە سەر زێدی پیرۆزی خۆیان پیرۆز بکەن.
(ش ب)