ژنانی دربەسیە: هیچ هێزێک ناتوانێت لەناومان ببات
09:55
شیندا عەبدوڵا/ژنه
دربەسیە- دایکانی ئەو کەسانەی کە لە شۆڕەشی ڕۆژ ئاوادا گیانیان لە دەست داوە هێرشی چەتەکانیان لە بەرامبەرگەڕەکی شێخ مەقسوودیان بە تووندی شەرمەزار کرد و لەسەر دژایەتی ئەنەکەسە و هێزەکاننی ئۆپۆزسیۆن.
لە سوریا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بە پێشەنگایەتی ئەمریکا -ە دوای ئەو ئاگر بەستەی کە ڕوسیا لە ٢٧ شوبات ڕایگەیان، بە پشتیوانی حکومەتی ئاکەپە و بە پێشەنگایەتی ئەنەکەسە گروپی چەتەکان بەبەردەوامی هێرشی سەر هاوڵاتیان دەکەن لە گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود لە باکوری شاری حەلەب. لەبەر هێرشی چەتەکان بە دەیان هاوڵاتی ژیانیان لەدەست دا و بە سەدان کەس بریندار بوون. سەبارەت بەو هێرشانە ژنانی شاری دربەسیە لە کانتۆنی جزیرە هەڵوێستی خۆیان هینا سەر زمان.
"هیرشی دەسەڵاتداری دەبیتە هۆی مردنی هاوڵاتیان"
یەکێک لەو ژنانە بەناوی سەمرا عەلی هەڵوێستی بەرامبەر هێرش لەسەر گەلی کورد پیشاندا و وتی"من ئەو هێرشەی لەسەر گەلی کورد بە ڕێوەدەچێت بە شێوەیەکی توند شەرمەزار دەکەم. ئەو هێرشانەی لەسەر شێخ مەقسوود، نسێبین و باکوری کوردستان بە شێوەیەکی یاکانگر بە دەستی چەتەکانی داعش و ئاکەپە بەڕێوەدەچێت، لە ناو ئەو هێرشانەدا زۆرێک لە چەکە کیمیاوییەکان بەکار دەهێنرێن، هێرشی دەسەڵات داری دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتیان."
"باوەڕیمان بە هێزی سەرکەوتنمان هەیە"
کۆلتان محەمەدیش ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە هێرشی چەتەکان پیشاندا و ڕایگەیاند:"دەبێت هەموو دەوڵەتانی نێونەتەوەیی بزانن کە هیچ هێزێک ناتوانێ گەلی کورد لەناو ببات، ئەگەر هەتا یەک لە ئێمەی دایکان بمێنێت درێژە پێدەری ئەم رێبازە دەبین و تۆڵەی ڕۆڵەکانمان دەکەینەوە. ئەو هێرشانەی سەر گەلی کورد تەنها پیلانی دەوڵەتێک نییە بەڵکو پیلانی هەموو دەوڵەتانە. لەبەر ئەوەش هەموو کەس لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ دەمێنێت. بەڵام ئێمە بەهێزی سەرکەوتنی خۆمان باوەڕیمان هەیە و ئێمە سەرئەکەوین."
"هیچ هیزێک ناتوانێت ئێمە لە ناو ببات"
فازیلە ئەحمەد کە ژنێکیتری شاری دربەسیەیە لەوبارەیەوە دەستنیشانی کرد کە ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی گەلی کوردە و جەختیشی کردوە: "دەوڵەتی تورک ئەیەوێت ئیمە لە ناو ببات، لە بەر ئەوەش بە شێوەیەکی وەحشیانە هێرشدەکاتە سەر گەلی کورد و گەڕەکی شێخ مەقسوود، دەیانەوێت کۆتایی بە یەکێتی و باوەڕی لە ناو گەلی کورددا بهێنن، بەڵام کاتێک گەلان بوون بە یەک هیچ واتایەکی دەوڵەت نامێنێت، منیش ئەڵێم ئێمە بە هێزی گەلان سەردەکەوین، هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمە لەناوببات."
(ش ب)