خوێندکارانی باشوری ئەفریقا بەرامبەر دەستدرێژی رژانە شەقام

09:57

ژنها

ناوەندی هەواڵ- خوێندکارانی زانکۆی "ڕۆدێس" لە باشوری ئەفریقا بەرامبەر بە ئەو کەسانەی دەستدرێژیان ئەنجامداوە، چوار ڕۆژە لە چالاکی دان.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی"بی بی سی" ماوەی چوار ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆی "ڕۆدێس" لە شاری کامپوسی باشوری ئەفریقا، بەرامبەر دەستدرێژکاران لە نێو چالاکیدان، خوێندکاران لە چالاکیەکانیاندا لیستەی ناوی ئەو کەسانەیان هەڵواسیوە کە تاوانبارن بە دەستدرێژی کردن.

بەهۆی ئەو ڕووداوە بەڕێوەبەرانی زانکۆکە خوێندنی زانکۆیان ڕاگرتوە، پۆلیسی ئەو وڵاتەش ژمارەیە لە خوێندکارانی دەستگیرکردوە، بەڵام خوێندکاران بەوەش نەوەستاون و ڕژاونەتە سەر شەقام و کۆڵانەکان.

بە گوێرەی یاساکانی باشوری ئەفریقا، ئەو کەسانەی کە دەستدرێژی سێکسی ئەنجام دەدەن، تاوانەکانیان پشڕاست ناکرێنەوە و بەدواداچوون لەو کاتە دەکرێت کە ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر دووگیان ببێت یان بکوژرێت و بریندار بکرێت.

ژمارەیەک لە خوێندکاران لەو بارەیەوە ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای ئەوەی کە دەسترێژیان کراوەتە سەر و چەندین جار سکاڵایان تۆمار کردوە بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە و ئەو کەسانەش بانگهێشت نەکراون کە دەستدرێژیان کردۆتە سەریان.

باشوری ئەفریقا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین تاوانی دەستدرێژی سێکسی تیا ئەنجام دەدرێت، تەنیا لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٤٣هەزار ١٩٥ ڕووداوی دەسدرێژی تۆمار کراوە. هەرچەند کاربەدەستانی دەوڵەت ئەو ژمارەیان ڕاگەیاندووە بەڵام چالاکانی بواری ژنان ڕایدەگەیەنن کە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە.

(ش ب)