مامۆستایان: تا کار لە کار نەترازاوە دەروازەی سێمالکا بکەنەوە
13:04
ژنها
سلێمانی- پاش ئهوهى حکومهتى ههرێمى کوردستان بۆ چهندین جارە سنوورهکانى باشوورى کوردستانى بهڕووى ڕۆژئاواى کوردستان دادهخات، دواین جار لە ١٦ ی مانگی ئادارەوە واتا دوای ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدڕاڵ دیموکرات بۆ ڕۆژئاوا- باکوری سوریا، دەروازەی سنوری سێمالکای بەرووی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان داخستوە، ئهمهش ناڕهزایهتى ڕۆشنبیران و چالاکوانان و چینه جیاوازهکانى باشوورى کوردستان بهشوێن خۆیدا دێنێت و مامۆستایانی ژن لە باشوری کوردستان ڕایدەگەیەنن بەر لەوەی کار لە کار بترازێت پێویستە دەروازەی سنوری سێماڵکا بکرێتەوە.
مامۆستا بەهار حەمە ئەمین، مامۆستا لە شاری سلێمانی لەوبارەیەوە وێڕای ئیدانە کردن، ڕایگەیاند: "داخستنی دەروازەی سنوری سێمالکا پەیوەنی بە بارودۆخۆی سیاسیەوە هەیە، بەڵام هەرچیش هەبێت نابێت دەسەڵاتدارانی پارتی بۆ بەرژەوەندیەکانیان پشت لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، چونکە ئەمە زیانێکی گەورەیە بۆ پرسی نەتەوەیی کوردستان."
ناوبراو وتیشی: "دەسەڵاتی ئاکەپە و ئەردۆغان لە هەرێمی کوردستان سەروەرە، هەرچیەکیان پێخۆشبێت دەیکەن یاخود بە کاربەدەستانی پارتی جێبەجێی دەکەن. نەدەبووایە هیوای هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا کە باشوری کوردستان بوو بەوشێوەیە وەڵام بدرێتەوە، بەڵام هەرچی زووە دەبێت ئابڵوقەی ئابوری سەر ڕۆژئاوا هەڵبگیرێت، با ئەمەش نەبێتە خیانەتێکیتری مێژوویی."
هەروەها هەر لەوبارەیەوە مامۆستا تانیا عەبدولقادر عارف سەرەتا داخستنی دەروازەی سنوری سێماڵکای ئیدانە کرد و وتی: "لەلایەک تورکیا لەلایەکیتر کاربەدەستانی پارتی دەروازەی سنوریان بەڕووی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا داخستووە، ئەوەی لەباشور دەکرێت کاریگەری دەوڵەتی تورکە. زۆر بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی هاوکاری شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت، دوژمنایەتی دەکرێت."
ناوبراو جەختی کردەوە: "لە باشوری کوردستابن دەنگی ناڕەزایی هاوڵاتیان ماوەی ٢٤ ساڵە سەرکوت دەکرێت، ئەگەر وا نەبووایە دەبووا ئێستا هاوڵاتیان لە بەرامبەر ئەو بڕیارانە ڕژابانە شەقام و کۆڵانەکان. ئێمە گەلێکین پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانی یەکتری هەیە، تەنانەت ئەگەر پێویستی ڕۆژئاواش بە هاوکاری نەبووایە و ئەگەر لە دۆخێکی شەڕ و شۆڕیش نەبووایە، پێویست بوو دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هیچ درێخی نەکردبایە لە هاوکاری، بەڵام ئەوەی ئێستا پەیڕەو دەکرێت جوڵانەوەیە بە گوێرەی خواستی دەوڵەتی تورکیا."
مامۆستا تانیا عەبدوڵقادرلە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە بەر لەوەی کار لە کار بترازێت دەبێ هەرچی زووە دەروازەی سێماڵکا بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا بکرێتەوە.
(ش ب)