وتووێژێک لەسەر ڕۆژنامەوانی و ژن لە ڕۆژهەڵات
10:13
ئاگرین عەلیپور/ژنها
مەهاباد- دەربڕینی باوەڕی له ڕێگای نووسیندا رەنگه له سەدەکانی پێشوودا بۆ ژنان خەون و خه یال بووبێ به لام هێشتا ڕێژه ی ژنانی ڕۆژنامه نووس و هه واڵنێر زیادی کردووه و هیوای ئه وه دەردەخات دوارۆژێکی روون بۆ ئاسۆی ڕۆژنامه ڤانی ژنی کورد رووبدات، هه لبەت ئه و ڕێگایه بێ کێشه نیی، لەوتوێژێکدا لەگەڵ ڕووبار مەهاباد ڕۆژنامەنوسی ژن زیاتر جەخت لەسەر دۆخی ژنان و ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەینەوە.
ڕووبار مەهاباد ڕۆژنامەنوس، سەرەتا سەرەتا باسی لە دۆخی ئێستا و ئاستەنگیەکانی بەردەم ژنانی ڕاگەیاندکار کرد و ڕایگەیاند: "سەرەتایی ترین کێشه له ئێراندا بۆ ئەو ژنانەی داواکاری خوێندنی وانەی ڕۆژنامەوانی و میدیان، ئاستەنگی ده رباز کردنی ئازموونی زانکویه، که ڕێژه یه که ی دیاری کراوی هه یه و له هه ندێک زانکۆی ڕۆژنامه وانی و میدیادا ژن وەرناگیردرێ و تایبەت به پیاوانه."
ناوبراو جەختی کردەوە: "نا دادپه روەری ڕەگەزی هەروەها، له جێگیربوون له پله و پایه ی کاری ڕۆژنامەڤانیشدا بەرچاوه. لە راستیدا پاش کارکردن له ڕۆژنامەش ژن نەوەک بەرپرس و بەڕێوەبەر به ڵکو بەشی ئەو له ڕۆژنامەیەکی 10 تا 16 لاپەریدا بەرپرس بوون له 1 یان 2 لاپەره، که زۆربه ی جاریش بەشی هونەر، کۆمەڵایەتی، ئەدەبیات یان ژن دەدرێته بەشی ئەوان. رێژەی ژنانی بەڕێوەبەر و بەرپرس یان ئەوەی خۆی ژن خاوەن گۆڤار یان ڕۆژنامەیەک بن، زۆر کەمه. هەروەها لە ئاستی جیهانیشدا لەسه دا 73 بەێوەبەری میدیاکان پیاون و ته نیا له سه دا 27ی بەشی ژنانه، لەناو کاری هەواڵنێریدا ژنان تەنیا توانیویانه له سه دا 36 ی جێگیربن".
ڕووبار مەهاباد لە بەردەوامیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕووبەڕوو بوونەوەی ژنانی ڕۆژنامەنوس لە شوێنە فەرمیەکاندا و وتیشی: "ئاستەنگی دیکه لەبەر دەم ژنانی ڕۆژنامەڤان و هه واڵنێر، سەفەر کردن بۆ دەره وەی وڵات و تەنانەت سەفەری ناوخۆش هەیه، بۆ وێنه، کێشه کانی وەک شوێنی مانەوە لەشەودا و نەبوونی ئاسایشی سەفەر کردن بەتەنیا، کەژن دەخاتە نێو دۆخێکی نائارامە. جار هەیه، که نێوان رۆژنامەڤانی ژن و پیاو جیاوازی دادەنێن و له شوێن گه لێک مۆڵەتی ڕوومال کردنی هەوال بەژن نادەن، بەهۆی ئەوەی له زۆربەی شوێنە کارگێڕی و فەرمیەکاندا پیاو سەردەسته و بگرە بوونی ژن یان زۆر کەمه، یانیش ڕێژه یان هەر نادیاره. لە دۆخێکی ئاوادا ئاتمۆسفەرێک دەخوڵقێ کەبەرپرسەکان مۆڵەت بەخۆیان دەدەن کەمتر هاوکاری ڕۆژنامەڤانی ژن بکەن، ته نانه ت هه واڵنێره پیاوەکانیش له کاتی رووماڵ کردنی هه واڵەکاندا وەک ئاستەنگێک بۆ هاوکاره ژنەکانیان دەردەکەون."
ئەو ژنە رۆژنامەنوسە دووپاتی کردەوە: "هەروەها له یاسای رۆیشتن بۆ شوێنە ئاسایشیەکان و ناوەنده دینیەکان بەربەستی حیجاب هەیەو ئیراەی ژنانی هەواڵنێر له هەلبژاردنی جل و به رگیاندا بن پێدەکا. واتا دەبێ بە مۆڵەت و ئەو ناوەندانە جل بەرگ بپۆشێت تابتوانی به رپرسەکه راستەوخۆ ببینێ و پرسیاری لێبکات. تەماعی پیاوانی چاوبرسیش لەو ئۆرگانانەدا نا ئارامێکی دیکه بۆ ژنه هه والنێرەکان ساز ده کات."
رووبار مەهاباد ئاماژەی بە گوشار و کاریگەریەکانی ئەقڵیەتی پیاوسالاری کرد لە سەر ڕۆژنامەوانی وتی: "سێبەر خستنە سەر بیر و ڕا و قەلەمی ژنی ڕۆژنامەڤان لەلایەن پیاوی دەسەڵاتدار کێشەیەکی دیکەیه که ڕێگە نادات ژن، به زمانی ژنانەی خۆی بنووسێ و خۆی دەربخات، هەر ئەوەش وای لەزۆربەی ژنەنووسەر و ڕۆژنامەڤانەکان کردووه زمانی پیاوانه هه ڵبژێرن، چونکەئەو زمانه نووسینه زیاتر دەکه وێته بەر چاوی ئەو خوێنەرانەی پەروه ردەی کۆمەڵگەیەکی باوکسالارن، زۆربەی بەشدارانی ئیش وكاری ژورنالیستی لە ژێر هەڕەشەی دەزگای دادوەری و ئه منی دان. ئەمەش فشارێكە لەلایەن ناوەنده فەرمیەکاندا کەسەرباری کۆمەلگەی پیاو سالار گوشار دەخاته سەر ژنان."
ناوبراو تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنانی ڕۆژنامەنوس کە دەتوانێت بە پێنوسی خۆی کۆمەڵگە بگۆڕێت: وتیشی: "لەناو وڵاتە ڕۆژهەڵاتیەکاندا بەهۆی ئەو کێشانەی کۆمەڵگای داپۆشیوه کێشەی ژن، (هه بوون و پێناسەکردنی ژن) له به رچاو ناگیرێ و له ئاست کێشەکەم نرخەکان دادەندرێت. بۆیەش هەندێک لەژنان کەله بواری میدیا و ڕۆژنامەدا کار دەکه ن کێشەکانی خۆیان وەک ژن لەبیر دەکەن. هەرچەند ڕۆژنامەڤانی وەک چوارەمین پایەی دیموکراسی ناسێندراوه، ژن وەک ئالتەرناتیفێک دەتوانێ ڕۆلی ئاشتی خوازیانەی خۆی بگێرێ و ئاشتی سه قامگیربکا. ژن وه ک خۆی، هه ست و بیرێکی ژینگه پارێزانه و سۆزێکی مرۆڤ دۆستانەی هەیه، بۆیه له ڕێگەی قەلەمەکەیەوه دەتوانێ جوانی و یەکسانی بڵاو کاتەوه و ببێتە بەربەستێک بۆ شەر و ڕاگرتنی دەنگی نایەکسانی و نادادپەروەری."
ڕووبار مەهاباد ڕۆژنامەنوس لە شاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆتایشدا وتی: "دهست بۆ پێنووس بردن و هينانه سهركاغەزی بۆچوون و روانگه تايبەتەکانی ژن، که وەک نیوەی کۆمەڵگە کپ کراوه و خۆلەمێشی فەرامۆشی بەسه رداهاتووه، سەر له نوێ هه ڵدانەوەیه هەروها پێداگری لەسهر باوهره کانی ژنان وهك دیکۆمێنتێك، بەڕێگای نوسراوه و کاری روژنامه نووسی، دەتوانی وا بکات كه ژن ئەو هێزه دیموكراتيكەی هەیەتی بەکاری بگرێ تا لەچوار چێوهی كومەڵگەی مهدەنيدا گۆڕان ساز بکات. باس کردن له ژن، ئه دەبیاتی ئەو، رەوشی سەلامەتی و بێهداشتی ره گه زی و ره وانی، مافی یاسایی، مەدەنی و کۆمەڵایەتی ژن و ...هتد، هەر یەکه دەتوانن مژارێک بن بۆ نووسین و ڕاڤەکردنی کۆمه ڵگاکی باشتر و سالم تر بۆ ژیانی یەکسانی رەگەزەکان".
(ش ب)