یه‌که‌مین فێستیڤاڵی که‌له‌پورى گه‌نجان ده‌ستیپێکرد

12:02


ژنها

هەڵەبجە- له‌ نزیک گوندى کوڵکنى سه‌ر به‌ شاره‌دێى خورماڵى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، یه‌که‌مین فێستیڤاڵی که‌له‌پورى گه‌نجان (شه‌هید گه‌نجۆ) ده‌ستیپێکرد.

که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ نزیک گوندى کوڵکنى سه‌ر به‌ شاره‌دێى خورماڵى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌دان هاوڵاتى و گه‌نج و لاوى ناوچه‌که‌ و به‌رپرسانى حزبى و حکومى، یه‌که‌مین فێستیڤاڵی که‌له‌پورى گه‌نجان (شه‌هید گه‌نجۆ) ده‌ستیپێکرد.

جێی باسه‌ که‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین چالاکى هونه‌رى و کلتورى تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ى هه‌ورامان و شوێنه‌کانى تر ئه‌نجامده‌درێت.

بڕیاره‌ فێستیڤاڵه‌که‌ له‌دوانیوه‌ڕۆشدا به‌رده‌وامى هه‌بێت خه‌ڵکێکی زۆرتر روو له‌ناوچه‌که‌ بکه‌ن و ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌که‌ بن.
(ش ب)