ژنێک ٢١ ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجەی قورس دەمێنێتەوە
18:08
ژنها
ناوەندی هەواڵ- پیاوێک لە شاری مەشهەد ناشریترین ئەشکەنجە لە ئەعزەم-ی هاوسەری دەکات و سندوقی ئاسنی بۆئەشکه نجەدانی ئەعزەم وکچەکانی بەکارهێناوە.
پیاوێکی ئاڵودەبوو بە مادە هۆشبەرەکان لە شاری مەشهەدی ئێران ماوەی ٢١ ڕۆژ هاوسەر و منداڵەکانی بە ناشرینترین شێوە ئەشکەنجە دەکات.
بە وتەی ئەعزەم هاوسەرەکەی بە بەهانەی گوایە پەیوەندی لەگەڵ یەکێک هەیە، ئەوی بەبۆڕی غاز گرێداوە و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی دەرونی و جەستەیی لێکردوە.
دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئەو پیاوە لەگەڵ خۆی دێنێتەوە ماڵ کە گومانی لەسەر بووە، ئەو پیاوەش ئەعزەم دەبینێت و پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە، ئەعزەم دوای ئەوەی لە دەست پیاوەکە ڕزگار دەبێت، ڕادەگەینێت: "منی دەخستە نێو سندوقێکی ئاسن و دەرگای لەسەر دادەخستم تا وەکو هەناسەم نەدەما، جارجاریش ئاگرێکی لە ژێر سندوقەکە دەکردەوە، چەند جاریش ئاگری لە پارچە پەڕۆیەک بەردەداو فرێی دەدایە سەر ڕووخسارم، هەروەها منداڵەکانیشی ئەشەکەنجە دەکرد."
پیاوەکە کە ئاڵودەی مادەی هۆشبەرە چەندین جار بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر ئەعزەم و برینداری کردوە.
هەواڵنێری ئیسنا ڕایگەیاندوە کە پێستریش ئەو پیاوە ئەعزەمی ئەشکەنجە کردوە و هەرچەند ئەعزەم چەندین جار سکاڵای لای دادوەر تۆمار کردوە، بەڵام بۆ ئەوەی منداڵەکانی لێنەسێندرێنەوە لە لە سکالاکەی پەشیمان بۆتەوە.
ئێستا ئەعزەم و منداڵەکانی لە ژێر چاودێری دان و پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
(ش ب)