ئەکادیمیسیانان: ئێمەش نەبین هەوڵی ئاشتی بەردەوەام دەبێت
10:04
ژنها
ئەستەنبۆل- چوار ئەکادیمیسیان بە هۆی ئەوەی یاداشتنامەیەکیان واژوکردبوو دوێنێ ڕووبەڕووی دادگا بوونەوە لەیەکەمین دانیشتنی دادگادا بڕیاردرا کە ئەکادیمیستان لە دەروەی زیندان دادگایی بکرێن و دانیشتنی دووەمی دادگاش دواخرا بۆ ٢٧مانگی ئەیلول.
چوار کەسە ئاکادیمیسیان(د. ئەسرا مونگان، د. مەرال جامچی، موزەفەر کایا و کڤانچ ئارسۆی) لەگەڵ زیاتر لە 1000 کەسی دیکە یاداشتنامەیەکیان واژوکردبوو کە تیایدا ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردیـیەکان شەرمەزاردەکەن و داوا دەکەن کوشتنی کوردان و ڕاگواستنیان ڕابگیرێن. ئەمە بووە مایەی توڕەبوونی ئەردۆغان و سەرئەنجام ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان گیرایەبەر.
دوای چەند مانگ لە دەست بەسەر بوونیان دوێنێ لە یەکەمین دانیشتنی دادگادا بڕیاردرا کە ئەکادیمیستان لە دەروەی زیندان دادگایی بکرێن و دانیشتنی دووەمی دادگاش دواخرا بۆ ٢٧مانگی ئەیلول.
ئەسرا مونگان و مەرال جامچی لە دوای دەرچوونیان وتەیەکی کورتیان پێشکەش کرد وتیان: "ڕاستە ئێمە دەستگیر کراین بەڵام هەوڵەکانی ئاشتی کۆتایی نەهاتووە جارێکیتیر دەست پێدەکەینەوە ئەگەر ئێمەش نەبین خوێنداکارانمان بێدەنگ نابن."
بەپـێی ڕاپـۆرتی سـاڵی 2016 ی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا کە لەم دوایـیانە بڵاوکرایەوە، ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور، تورکیای لە پـلەی 151 هەمین داناوە لە کۆی 180 وڵاتی جیهاندا، لەوەتەی لە ساڵی 2014 وە ئەردۆغان بووەتە سەرۆکی تورکیا، نزیکەی 2 هەزار کەس بە تاوانی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان دادگاییکراون.
(ش ب)