گەڤەر؛ لە ژێر گەمارۆدا ژیانی هەرەوەزی بەدەستی ژنان
10:30
هولیا ئۆکالین/ژنها
جۆلەمێرگ- سەرەڕای هێرش و گەمارۆکانی دەوڵەتی تورک لە شاری گەڤەر هاوڵاتیان بەردەوامی بە ژیانی خۆیان دەدەن و ژنان بە هاوکاری کردنی یەکتری رووبەرووی گەمارۆی سەربازی و ئابوری دەبینەوە.
شاری گەڤەری باکوری کوردستان ماوەی ٤٢ ڕۆژە لە ژێر گەمارۆی سەختی هێزەکانی دەوڵەتی تورک دایە، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان شەهید و بریندار بوون هەروەها ماڵی هاوڵاتیان ڕووخێندراون و زۆربەشیان تاڵان کراون. بەڵام سەرەڕای هەموو هێرشەکان، ژنانی گەڤەر بەو پەڕی بەرخۆدێری لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و بە هاوکاری کردنی یەکتری ژیانی خۆیان دەگوزەرێنن.
ئامینە ئاشکان، یەکێک لەو ژنانەیە کە لە گەڤەر ڕۆژانە بەنان کردن و هاوکاریکردنی دراوسێکانی لەبەرامبەر هەموو هێرشەکان بەرخۆدانی دەکات، ئامینە دەڵێت: "هەر ساڵێک دەچووین بۆ کوێستان و چیاو چۆڵ، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی هێرشەکان نەمانتوانی لەماڵ دەرکەوین، ئێمە لە سەر ڕێبازێکی ڕاستین و ئەو ڕێبازەش بەرنادەین."
هەروەها عایشان عەلی، کە ژنێکیتری ئەو شارەیە بەو جۆرە باس لە ژیانی سەختی خۆی دەکات لە ژێر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک: "چەندین ڕۆژە لەماڵەکانمان گیرمان خواردووە، ناتوانین بە هیچ شێوەیەک لە ماڵ دەرچین. ئێمە لە بەرامبەر سیاسەتی ئەردۆغان تێدەکۆشین و هیچ هێرش و شەڕێک ناتوانێت دووچاری کۆچکردنمان بکات، ڕۆژانە لە گەڵ دراوسێ و دەور و بەرمان لە نێو کار و خەبات داین بۆ ئەوەی بەرگەی هەموو هێرشێک بگرین، بۆ ئەوەی بتوانین هەم خاوەنداری تێکۆشانی ڕۆڵەکانما بکەین، هەمیش بە دوژمنانمان بڵێین ژیان چیە و ئێمە داوای چی دەکەین؟."
(ش ب)