یاسای نەزۆککردنی ژنان لە ئێران، بێرێزی کردنە بە جەستەی ژنان

12:36

مزگین سەقز/ژنها

سلێمانی/ ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە شەهێن دوخت مۆلاوردی، جێگری سەرۆک کۆماری ئیران له سەبارەت بە کاروباری کۆمەڵایەتی وتویەتی که دەبێت ژنانی سەرشە بکرین، ئەمەش کاردانەوەی توندی هاوڵاتیان و بەتایبەتیش ژنانی ئێرانی لێکەتۆتەوە.

شاره وانی شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی له ئاماری ساڵانه خۆی له سەرژنان وپیاوانی سەرشه قامەکان دەخەون، رایگەیاندبوو که ١٥٠٠٠کەسی بێماڵ و حاڵ لەسەر شەقامەکان دەخەون، که ٣٠٠٠هه زاریان ژنه وله ٩٠% یان دوگیانن.

کاتی منداڵی ئەم دایک وباوکانەش گەوره دەبن هەردریژه ده ری ریگای ئەوان دەبن و ڕووبەڕووی دەیان بەڵاو توندوتیژی دەبنەوە، لەبەرامبەر ئەوەش دەوڵەتی ئێران یاسای نەزۆک کردنی ئەو کەسانە جێبەجێ دەکات، دیاردەی نەزۆک کردن کە دژی ئیرادەی کۆمەڵگەیە، زۆر بە پلان و بەرنامە کاری لەسەر دەرکرێت، کۆمەڵگەی ئێرانیش ئەمە وەک لەناوبردنی ڕەچەڵەک بەناو دەکەن.

هەرچەند زۆر کەس ئاگاداری ئەم پلان و بەرنامانەی دەوڵەتی ئێران نین کە لەبەرامبەر هاوڵاتیان بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە ڕاستی داو بەگوێرەی ئەنجامەکان ئەم کارە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەمەش بە درێژایی کات کۆمەڵگە توشی گرفتی زۆرتر دەکات و بەرەو هەڵوەشانەوەی دەبات. زۆر بەداخەوە کە کۆمەڵگەی ئێران زۆر ئاگاداری دۆخی ئەو کەسانە نین کە لەسەر شەقامەکان دەخەون و توشی نەهامەتی زۆر دەبنەوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان وا پیشانی دەدەن، کە ژنان لە زیاتر ڕووبەڕووی ئەو جۆرە سیاسەتە دەبنەوە، بۆیە زۆر جار لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە توشی گرفت و کێشەی زیاتر دەبنەوە و لە ماڵ دەردەکرێن.

هاوکات دەوڵەتی روحانی بریارێکی دەرکرد کەلایەن ژنێک بەناوی شەهێن دوخت مولاوەردی ڕاگەیاندراوە، ئەو بریارە بووە جێگەی پرسیاری زۆر لەناو کۆمەڵگەی ئێران و ناڕەزایی ژنانی لێکەوتەوە، بڕیارکەش بریتیە لە بەیاسایی کردنی ئەو سیاسەتەی دەوڵەت ماوەیەکە لەسەر جەستەی ژنان پەیڕەوی دەکات، بۆ ئەوەی بە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرزی و دەرمان ڕێگری لە منداڵ بوونی ژنانی بێ ماڵ و حاڵ بکەنەوە.

ژنانی چالاک لەو بارەیەوە دەڵێن خاڵی سەرەکی لەو بڕیارەدا پێشێلکردنیه کەسایەتی ژنان، بێ ئیرادەکردنی کۆمەڵگە و هەڵوەشاندنەوەی خێزانە، هەرەها ئەوەی زیاتر کاردانەوەی لەگەڵ خۆئی هێناوە ئەو پرسیارەیە کە ئایا بۆچی دەبێت دەوڵەت بڕیار لەسەر جەستەی ژنان بدات، بۆچی ئەم بابەتە دەخرێتە چوارچێوەی ئەقڵیەتی رەگەزگەرایی،

ئەگەر بڕیارێک هەیە بۆ ئەوانەی کە لەسەر کارتۆنەکان دەخەون، لە جیاتی باشتر کردنی دۆخی ژیانیان بۆچی تەنیا ژنان دەگرێتەوە، لە کاتێکدا ژمارەی پیاوان زۆر زیاترە لە هی ژنان.

ئەوەی لە کۆمەڵگەی ئێران وەک پێویستیەک دەبینرێت بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر شەقام دەخەون، پارستن، پەروەردە، و دابینکردنی شوێنی ژیانە نەک نەزۆک کردن و کوشتنی ڕەچەڵەک.

هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی ئێران بەردەوامن و فشاری جۆراوجۆر بەناوی حیجاب و چەندین یاسای سەپێنراوی رژێم بۆ کۆنترۆلکردنی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێڕان بەردەوامن.
(ش ب)