عەفرین؛ یەکەمین کۆنفرانسی 'هەپەجە-ژن' بەڕێوەچوو

17:27

ژنها

عەفرین- لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە- ژنان، بەبەشداری ٣٥٠ ئەندام دەستی بەڕێوەچوو.

یەکەمین کۆنفرانسی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە- ژنان(HPC-JIN) لە ناوەندی شەهید ڕوکەن لە کانتۆنی عەفرین، بەبەشداری ٣٥٠ ئەندام بەڕێوەچوو، هەریەک لە دالیا حەنان هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی کوردستان(تەڤ-دەم)، زەلال جگەر کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، فاتمە لکتۆ سەرۆکی دەستەی ژنان ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد، دوای ئەوەی دالیا حەنان هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی کوردستان(تەڤ-دەم)، زەلال جگەر کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، فاتمە لکتۆ سەرۆکی دەستەی ژنان، هەریەکەو وتەی خۆی پێشکەش کرد، وتوێژ لە سەر دۆخی ئێستای ناوچەکەو چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان کرا.

کۆنفرانس بە خوێندنەوەی پەیماننامە بەردەوام پاشان دەنگدان دەستی پێکردو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆنفرانسەکە بەردەوم بوو.

(ش ب)