ژیانی لەیلا بەدرخان نوێدەکرێتەوە
09:24
ژنها
ئەستەنبول- یەشیم جۆشکون ژنیکی سەماکاری ناوەندی کەلتوری مەزۆپۆتامیا ڕۆڵی لەیلا بەدرخان یەکەم ژنە سەماکاری کورد لە نمایشێکی هونەریدا دەگێڕێت و باس لە ژیانی ئەو ژنە دەکات و دەڵێت: "گەیشتن بە ئاستی لەیلا و بوون بە لەیلا ئەوەدە ئاسان نیە.
لەیلا بەدرخان یەکەم ژنە کوردی سەماکەر لە ١٩٣٠یەکان جاری یەکەم لە ئەورپا وەک یەکەم ژنی کورد دەردەکەوێتە سەر تەختی شانۆ و سەما دەکات، دوای نزیکەی سەد ساڵ لە تێپەڕبوونی یەکەم سەمای ژنێکی کورد "یەشیم جۆشکون" ژنە سەماکەر لە ناوەندی کەلتوری میزۆپۆتامیا بە نمایشێکی هونەری یادی ئەو ژنە کوردە دەکاتەوە.
لەوبارەیەوە یەشیم دەڵێت: "بە نمایشکردنی سەمای هونەری بەناوی لەیلا دەمانەوێت جارێکیتر ڕۆڵی ئەو ژنە زیندوو بکەینەوە، بۆیەش لە ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگە نمایشێکی سازدەکەین لە شاری ئەستەنبۆل."
یەشیم جۆشکون ئەوەش ڕاشدەگەیەنێت: "هەڵسان بە کارێکی واها هێزێکی زۆری دەوێت، چونکە کاتێک من ڕۆڵی ئەو دەگێرم، دەمەوێت وەک ئەو بم، بەقەدەر ئەو بوێر بم و هەرچی جوانی و هەستی ئەو هەیە پیشانی بدەم."
(ش ب)