شاندێکی ڕژاک سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کرد
13:47
ژنها
سلێمانی- ئەمڕۆ شاندێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لە شاری سلێمانی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد و لەلایەن هەریەک دکتۆر یوسف مەحەمەد سەرۆکی پەڕلەمان و مونیرە عوسمان پەڕلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٤-٤-٢٠١٦ بەمەبەستی هەڵسەنگاندی بارودۆخی سیاسی شاندێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بێریڤان محەمەد، پەروین حەسەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی و ژینۆ حەمە ڕەشید و چنور نەجمەدین، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی رژاک، شاندەکە لەلایەن د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و مونیرە عوسمان پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
پاشان شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە، سەرۆکی پەرلەمان سەرەتا بەخێر هاتنی شاندەکەی کرد، پاشان بێریڤان محەمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی رژاک، باسی لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە سەر بارودۆخی ئێستای هەرچوار پاڕچەی کوردستان کرد، هاوکات شاندی رژاک، پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێم و سیستەمێکی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان. رژاک باسیشی لە ڕۆڵی گرنگی تێکۆشانی ژنان کرد لەبواری بەدیهێنانی دیموکراسی لە کوردستان و بەتایبەتیش لە هەرێمی کوردستان. هەردوولا جەختیان لەسەر یەک هەڵوێستی نەتەوەیی و چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری و دیموکراتی لە باشوری کوردستان کردەوە.
دوای کۆبونەوەکە بێریڤان محەمەد لەسەر ناوی هەردوولا و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان بە گرنگی دەبینن سەرجەم لایەنەکان ڕێکبکەون و پەرلەمان کەسەکۆی دیموکراسی گەلە هەرچی زووە کارا بکرێتەوە، هەروها وتیشی: "ئێمە وەک رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پشگیری لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین، لە کۆبونەوەکەشماندا بە گشتی باسمان لەسەر پرسی یەکێتی نەتەوەی کوردستان و ڕۆڵی ژنان لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە و هەڵوێستی خۆمان کردەوە."
بێریڤان محەمەد جەختیشی کردوە کە ئەوان وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازاد، لەنێو هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان و پێشخستنی سیاسەتێکی دیموکراتی."
(ش ب)