شەڕوانانی ژن لە قامیشلۆ: ئێمە بۆ پاراستنی گەلەکەمان هاتین
09:22
ژنها
قامیشلۆ ــ شەڕوانانی YPJ و هێزەکانی ئاسایشی ژنانی ڕۆژئاوا هێرشی هێزەکانی ڕژێمی بەعس شەرمەزار دەکەن و دەڵێن: با هێزەکانی دەوڵەت باش بزانن ئێمە وەکو ئاسایشی YPG و YPJ لەگەڵ گەلی خۆمانین و لەبەرامبەر هەر پەلامارێکدا گەلەکەمان دەپارێزین."
دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژێمی بەعس لە قامیشلۆی کانتۆنی جزیرە پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوایاندا و شەڕێکی سێ ڕۆژ ڕووید، لە ٢٢/ نیسان ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیەندرا، ئەندامانی ئاسایشی ژنان ئاشکرایان کرد کە ئەوان تا کۆتایی خاکی خۆیان دەپارێزن.
شەمسا سەمو ئەندامی ئاسایشی ژنان لە قامیشلۆ، دەستنیشانی کرد کە هەرچی بۆ گەل پێویست بێت دەیکەن و وەها بەردەوام بوو: " ڕژێمی بەعس تەنها پەلاماری ئێمەی نەدا، بەڵکو پەلاماری خەڵکیشی دا، بە شەهید کردنی ٣ هەڤاڵمان شەڕ دەستی پێ کرد، چوار ڕۆژ ئێمە وەکو ئاسایشی ژنان لە سەنگەرەکاندا بووین، ئێمە بەرامبەر بە ڕژێمی بەعس لەگەڵ گەلی خۆماندا بەرخۆدانی دەکەین و گەلەکمان دەپارێزین، ئێمە لە ئێستاو بەدواوە سەری خۆمان لەبەرامبەر هێزەکانی دەوڵەت نەوی ناکەین. "
"تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت"
شەمسا دەستنیشانی کرد کە لەو شەڕەدا هەڤاڵێکی ژنیش گیانی بەخت کردووەو وەها بەردەوام بوو: "ئێمە بە تێکۆشانی ئەو، خەونی ئازادی گەل، تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین. هەم لە ڕۆژانی شەڕو هەمیش کاتێ ئاگر بەست ڕاگەیەندرا سکاڵای گەل لە هێزەکانی ڕژێم کۆتایی نەهات. هێزەکانی دەوڵەت خەڵکیان کۆمەڵکوژ کرد. ئێمە پێشتر دەمانوت تەنها تیرۆریستانی داعش کۆمەڵکوژی دەکەن. بەڵام لە قامیشلۆ بینیمان هێزەکانی دەوڵەت دڕندەترن. ئێمە وەکو ئاسایشی ژنان لێرە دەبین و بەشێوەیەکی چالاک تر پاراستن دەکەین و لە تانک و تۆپی دەوڵەت ناترسین، وە هەتا ڕێبەرمان و گەلەکەمان ئازاد نەبێت لە تێکۆشان بەردەوام دەبین. "
"ئێمە لە هەر شوێنێکین کە گەلی لێبێت"
دەلال ئەحمەد ئەندامێکیتری ئاسایشی ژنانە و ڕایگەیاند کە پاراستن بۆ گەلی کورد گرنگە، دەلال لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: "هێرشەکانی ڕژێمی بەعس شەرمەزار دەکەین، ئێمە پێنج ڕۆژە لێرەین، هێزەکانی دەوڵەت بێ ئەخلاقانە هێرش دەکەن، بەردەوام خەڵک دێنە ئێرەو سکاڵایان لە دژی هێزەکانی ڕژێم هەیە، هێزەکانی دەوڵەت زێڕی خەڵکیان دزی و دووچاری کۆچبەریان کردن، لەبەر ئەوە پاراستنی گەل گرنگە، چونکە هێزەکانی دەوڵەت گەل ناپارێزن و هێرشیان دەکەن سەر، ئەمڕۆ ٢٤/ نیسانە، ئێمە لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەت لە کۆڵانی وەحدە سەنگەرمان لەیەک گرتووە، هێزەکانی ڕژێم لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامی بەم جۆرە دەدەن 'ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن'، 'ئەگەر چۆڵی نەکەن بەتانک و تۆپ هێرشتان دەکەینە سەر'، چی دەبێ با ببێت، ئێمە وەکو ئاسایشی ژنانی ڕۆژئاوا گەلەکەمان تەنها ناهێڵین و هەر شوێنێک گەلەکەمانی لێ بێت دەیان پارێزین."
"بە هەرشێوەیەک ئامادەباشی داین"
ڕوکەن ئاسمین شەرڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانیش لەوبارەیەوە وتی: "من ئەندامم لە کەتیبەی چەکە قورسەکان، کاتێک گەل بانگەوازی لە "یەپەژە" و "یەپەگە" کرد بۆ ئەوەی بەرگریان لێبکەین، ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایە هاتین، با هێزەکانی داگیرکەری دەوڵەت ئەوە باش بزانن، ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی گەلەکەمان بپارێزین، هەر هێرشێک لەبەرامبەر گەلەکەمان ئەنجام بدرێت ئەوا وەڵامی توندی دەدەینەوە ئەمەش مافی ڕەوای خۆمانە."
(ش ب)