دوسلۆدۆرف؛ ئیدانەکردنی جەژنی منداڵان لەلایەن ژنان

09:56

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ، لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی منداڵان لە باکوری کوردستان، ژنان بەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا لە دوسڵدۆرف چالاکیەکی شەرمەزاردنیان ئەنجامدا.

بەدەستپێشخەری پلاتفۆرمی "ژنانی ڕوکەن"، ژنانی کورد، عەرەب، تورک، ڕوم، عەلەوی و سۆسیالیست لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیەکی ئیدانەکردنیان لە بەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا ئەنجامدا، ژنان ڕایانگەیاند: "ئێمە لەبەر دەنگی ئازاری منداڵان ناتوانین جەژنی منداڵان پیرۆز بکەین، ئەوانمان لە بیرنەکردوە."

ژنان لە چالاکیەکەدا لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی منداڵان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، جەژنی منداڵانیان ئیدانەکرد، بانگەوازیان لە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە هەرچی دەست لەکار بکێشێتەوە.

ژنان منداڵانی کۆمەڵکوژی جزیر، سور،نوسیبین و ئەنقەرەیان بەبیرهێنایەوە و دروشمی"منداڵ بێدەنگ دەکرێت، تۆ بێدەنگ نەبە"یان وتەوە.

چالاکی ژنان دوای کاتژمێرێک، بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی هات.

(ش ب)