ڕژاک، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی خۆی ڕاگەیاند

11:41

ژنها

سلێمانی- رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک) کۆبونەوەی ئاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی خۆی ئەنجامدا.

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک) ئەنجامنامەی کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی بە لێدوانێکی نوسراو ڕاگەیاند، رژاک رایدەگەنێت کە لە رێکەوتی ٢٣/٤/٢٠١٤ کۆبونەوەی ئاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی رژاک- ی لە ناوەندی سەرەکی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە.

لە ئەنجامنامەی (رژاک)دا هاتوە کە کۆبونەوەکە سەرەتا بە خوولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکردوە، کۆبونەوەکە بابەتەکانی سیاسی و رێکخستنی و پیلان سازی هەلسەنگاندوە، بەتایبەتی بارودۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان گفتووگۆی لە سەر کراوە، هەروەها باس لە رۆڵی سەرەکی ژنان لە بونیادنانی سیستەمی کۆمەلگای دیموکراتی لەهەرێمی کوردستان کراوە.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە بەردەوامی ئەنجامنامەکەیدا ڕایدەگەینێت: "لە کۆبوونەوەکەماندا گفتووگۆ لەسەر ئەو بارودۆخ و قەیرانە سیاسیە کرا کە لە هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت ، لە لایەکی تریش زلهێزەکان هەولی ئەوە دەدەن کە سیاسەت و پلانەکانی خۆیان لە رۆژهەلاتی ناوەراست جێ بەجێبکەن ، لە هەوڵی ئەوە دان وکە ناوچەکە بکەنە گۆرەپانێکی ستراتیژی بۆ خۆشکردنی بازارەکانیان لە سیاسەت و سەربازی و ئابوریدا، هەروەها پلانیان بۆ گەلانی ناوچەکە هەیە کە بە گژیەکیاندا بدات ، کە قوربانی سەرەکیش ژنە لەو بە گژ یەکچوونانەدا ، بۆییە پێویستە ژنان لە بەرامبەر بارودۆخی نالەباری هەرێمی کوردستان بە تاییبەتی و هەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی هۆشیاربن چونکە گەلی کورد لە ناو شەرێکی مەترسیدار داییە لەم کاتەدا پێویستە ژن خاوەن هەڵوێستێکی مرۆڤاییەتی و نەتەویی بن."


ڕژاک جەختیش دەکاتەوە: "خالێکی رەخنە هەبوو بۆ ئەم نزیکبوونەی دەسەڵاتدارانی هەرێم ، بەتایبەت بە بنەماوەرگرتنی زلهێزەکان و داگیرکەرانی کوردستان و گوێنەدان بە داواکارییەکانی گەل ولەلایەکی تریش بێ هەڵوێستیان لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی کەلە سەر گەلی کورد بەتایبەت هێرشەکانی دەولەتی تورک بۆ سەر خەلکی مەدەنی و کۆمەل کوژکردنیان وە لە لایەکی تریش داخستنی دەرگای سێمالکا لە بەردەم گەلی کورد لە رۆژ ئاوای کوردستان و رێگا نەدان بە بریندارانی قامیشلۆ کە دەربازی باشوری کوردستان ببن بۆ چارەسەرکردنیان و لە راگەیاندنەکانیش پێچەوانەی ئەو نزیک بوونەی خۆیان پیشان دەدەن ئەم هەڵوێسیەشیان تەنیا سود بە نەیارانی گەلی کورد دەگێنێت و زەرەر بە دۆزی رەوای گەلی کورد دەگەیەنێت."

لە بارەی کاروخەباتی رێکخستنیەوە رژاک دەڵێت: "بە گوێرەی ئەو قۆناخەی کە پێیدا تێپەربووین رژاک کاری زۆری ئەنجام داوە بەتاییبەت لە پێشەنگایەتی کردن بۆ چالاکیەکانی ٨ی مارس کە لە ١ی مارس تا ٨ی مارس هەر رۆژەو لە هەرێمێکدا رژاک چالاکی لە شێوەی گردبوونەوە و لێدوان و سەمینار و پانێل رێپیوان و چالاکی جۆراوجۆری بەرێوە برد.وە هەروەها بۆ چواری نیسان رۆژی لە دایکبوونی رێبەر ئۆجەلان پێشەنگایەتی بەرێوەبردنی چالاکییەکانی کرد بۆ باشوری کوردستان بۆخاوەن دەرکەورن لە پێشەنگی مرۆڤاییەتی کرد .وە هەروەها هەم لە رووی نەتەویی و هەمیش لە رووی کۆمەڵاتییەوە چالاکی ئەنجام داوە یان بەشداری ئەو چالاکیانە بوونە کە دەکەونە خزمەت ژنان و کۆمەڵگا ، وەهەروەها بەشداری لە هەموو ئەو چاڵاکیانەی کردووە بۆ بواری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی ئەنجام دراون ، بەتاییبەت لە پرسی ژناندا رژاک کاری جدی ئەنجام داوە ، بەلام بەگوێرەی ئەو قەیرانانەی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن وەک تووندوتیژی لە سەر ژنان بەتایبەت رێژەی کوشتن و سووتاندنی ژنان لە بەرزبوونەوەداییە ، رژاک لە بەرامبەر ئەو بارودۆخەی کە ژنان لە باشوری کوردستان تێدان خۆی بەرپرسیار دیت .وەک رەخنەدانێکیش بە هەندی وەرگرت . بۆ وەڵام دانەوەی ئەو فشارانەی کە لەسەر ژنان بەرێوە دەچن رژاک بەرنامەی چری و پری پەروەردەی دانا بۆ هۆشیارکرنەوەی ژنان."

رێکخراوی ئازادی ژنان(رژاک) لە کۆتایی دا رادەگەیەنێت: "بەڵێنی بڵندکردنی ئاستی تێکۆشان بۆ ژنان بەتایبەت بۆ کۆمەلگا بە گشتی و بەرفراوانکردنی رێکخستنکردنی ژنان و زیاتر هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بواری بە ئیرادەکردنی ژنان و پێگەیاندنی ژنان بۆ پێشەنگایەتی کردنیان لە کۆمەلگادا و ئاواکردنی سیستەمێکی دیموکراتیک لە هەرێمی کوردستان ، بەتایبەت لەم کاتەدا کە گەلەکەمان لە لێگەرینێک دان بۆ بونیادنانی سیستەمێکی دیمۆکرات و ئازاد بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانانەی کە لە باشوری کوردستان لە ئاستێکی بەرزدان گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتدارییەی باشور بێ هیوا بوون .بۆ وەڵام دانەوەی ئەو فشارانە لە داهاتوودا بەرنامەی کاروخەباتمان بەرفراوان دەکەین. بەتاییبەت سیستەمی پەروەردە پێش خستن بۆ هەموو ئەندامان و دڵخوازانی رێکخراوەکەمان بۆ زیاتر بە بەرپرسیاری کارەکانی سەرشانیان بۆ دەرخستنی ئیرادەی ژنان."

(ش ب)