وەسفیە بەنی وەیس بە ڕووداوێک هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
10:00
ژنها
سلێمانی- وەسفیە بەنی وەیس، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەڵەبجە رایگەیاند، وەسفیە بەنی وەیس، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە زەڕایەن نێوان سلێمانی-هەڵەبجە گیانی لەدەستداوەهەروەها عەلی شامار، هاوسەری وەسفیە بەهۆی هەمان رووداوەوە بریندار بووە.
وەسفیە بەنی وەیس لەساڵی 1953 لە گەڕەكی مەزرەعەی شاری خانەقین لەدایكبووە. ساڵی 1975 بەشی كوردیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سلێمانی تەواوكردووە.
لەساڵی ساڵی 1982 دا وەك یەكەم ژن لە ڕێكخستنی شارەكانەوە بەشداری یەكەمین كۆنفرانسی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە گوندی بالیسان كردوە.
لەماوەی نێوان ساڵانی 1993بۆ 2003 لێپرسراویەتی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان بووە، ساڵی 2003 بە جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین هەڵبژێردراوە.
وەسفیە بەنی وەیس لە ساڵی 2010 دا لە سێیەمین كۆنگرەی یەكیتی نیشتمانی كوردستان بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا، لەهەمان ساڵدا بەرپرسیارێتی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی پێ سپێدرا و تاكاتی كۆچكردنەكەی لەو پۆستەدا مایەوە.
(ش ب)