وێنەیەک لە جوانی بەهاری شاخەکانی جۆلەمێرگ

12:06

ژنها

جۆلەمێرگ- بەفری شاخەکانی جۆلەمێرگ دەتوێتەوە، گوڵ و گوڵزار تازە سەر دەردێنن و مژدەی بەهار لەو دەڤەرە دەگەیەنن.

لە زنجیرە چیای زاگرۆس کەوی بەفر و گوڵ و گوڵزار بەیەکەوە ڕەنگێکی جوان دەبەخشن بە سروشت و جوگرافیای دەوڵەمەندی هەرێمەکە، یەکێک لە شاخەکانی ئەو زنجیرە چیایە شاخی "سمبل" کە لە مێژووی کوردان دا خاوەن شوێنێکی تایبەتە و بۆتە لانکەی چەندین داستانی قارەمانی، لە هەرێمەکە وەک سمبۆلێک دەناسرێت، جوانی "سمبل" ڕەنگی نوێی بەخشیوە بە بەهاری تازەی شاخە سەرکەشەکان.

گەلی هەرێمەکە وەک "سمبل" سەر هەڵدێر بووە و هەمیشە لەتەنگانەدا شاخەکانیان کردۆتە پەناگە و ملکەچی دوژمنان نەبوونە. لەلایەک ئەو شاخە لەلایەکیتر ئاوی زێ بەرەکەتی خۆیان دەڕژێننە سەر شاری جۆلەمێرگ.
ئەمەش وێنەی بەهاری تازەی شاخی "سمبل"ە.


(ش ب)