کۆنگرەی ستار، سوپاسی شەرڤان و ئەندامانی ئاسایش دەکات

14:15

ژنها

ناوەندی هەواڵ- ئەندامانی "کۆنگرەی ستار" لە گەڕەکی "قەنات سوێس"ی شاری قامیشلۆ سوپاسی شەرڤانان و ئەندامانی ئاسایشیان کرد و بەم بۆنەشەوە خواردنیان بۆ سەنگەرەکان ئامادەکرد.

بە مەبەستی دەستخۆشیکردن لە شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) و هێزەکانی ئاسایش، ژنانی ئەندام لە "کۆنگرەی ستار" لە گەڕەکی "قەنات سوێس" شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان خواردنیان ئامادەکرد بۆ ئەوەی بینێرن بۆ سەنگەر و بارەگاکانیان، لەبەرامبەر بەرگریکردنیان لە هاوڵاتیان سوپاس و دەستخۆشیان لێبکەن.

ژنان ڕایانگەیاند کە ئەوان خواردنی جۆراو جۆر ئامادە دەکەن و دەینێرێن بۆ شەرڤانان و هێزەکانی ئاسایش.

(ش ب)