بەرهەمی ژنان لە ناو پڕۆژەکانی 'سەرا'

09:19

ژنها

وان- شارەوانی شاری وان، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات(کەجەدە) و سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کشتوکاڵ ئەو شارە، هەڵساون بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی "سەرا" بۆ خزمەتی ئەو خێزانانەی کە دووچاری کۆچپێکردن هاتوون. پڕۆژەکە خۆی لە خزمەت کردن لەڕووی ئابوری دەبینێتەوە، ئەو ژنانەی کە لە پڕۆژەکەدا کار دەکەن، سود لە دەوڵەمەندی و بەرهەمەکانی خاک وەردەگرن.

شارەوانی شاری وان، کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات(کەجەدە) و سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کشتوکاڵ هەڵساون بە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری(سەرا) وەک هاوکاری بۆ ئەو ئەو هاوڵاتیانەی کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دووچاری کۆچبەری هاتوون. پڕۆژەکان بریتین لە چەندین کێڵگەی سەوزە لە دەرەوەی شار بە شێوازی هاوینە و زستانە، هەروەها ئەو بەروبومەی زیادیش بکات هاوڵاتیان دەتوانن بیانفرۆشن و بژێوی ژیانیان دابین بکەن، زۆربەی ئەو کەسانەی لە پڕۆژەکەدا کاردەکەن، ژنانن، ئەو ژنانە لەبارەی سودەکانی ئە پڕۆژەیە دوان.

"ئێمە لە ناو سروشت گەورە بووین"

جایزە ئورۆن تەمەن ٤٥ ساڵ و دایکی پێنج منداڵ، یەکێکە لەو ژنانەی کە لە پڕۆژەکەدا کاردەکات، جایزە هاوژینەکەی لە گرتوخانەدایە و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی و بۆ خزمەتکردن لەو پڕۆژەیەدا کاردەکات. ئەو ژنە کرێکارە وتی: "ئێمە هەموو ژنان لە ناو سروشت گەورە بووین و ئەو کارە باش دەزانین."

جایزە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە مانگی شوباتەوە دەستیان بەکارەکانیان کردەوە، هەروەها وتیشی: "سەرەتا پیاز، کوزەڵە و تورمان ڕوواند، پاشانیش چەندین جۆری سەوزەیتر، دوای ئەوەی سەوزەکان پێدەگەن، هەموویان کۆدەکەینەوە، بژێوی ژیانی خۆمان دابین دەکەیەن و باقیەکەی دەفرۆشین."

هەروەها لەو بارەیەوە شەربەت تەکین ٥٠ ساڵان، سەرنجی ڕاکێشایە گرنگی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و وتی: "پێشتر کاری کێڵگە و کشتوکاڵمان لە گوند کردبوو، ژیانی ئێمەی ژنان لەناو زەوی و خاکدا بوو، تا ئەم ساڵیش هەر ساڵێک هاوینان دەچووین بۆ گوند و کوێستانەکانمان، خەریک بوون بە خاک پیرۆزە و گرنگی زۆری هەیە بۆ ژیان."

شەربەت باسی لە گرنگی ئەو پڕۆژەیە کرد و وتیشی: "ئەم ساڵ کارێکی زۆر باش کرا بۆ ئێمە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە نەبووایە گوزەرانمان لە زۆر خراب دەبوو، داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە هەوڵ بدەن بە سود وەرگرتن لە خاکی خۆمان و لەسەر ئەو خاکە بمێننەوە، من ماوەی ٢٠ ساڵە لە وان دەژیم، تا ئێستا سەوزەی بازاڕم نەکڕیوە، هەمیشە بەروبومی خۆماڵی کە بۆ تەندرستیش باشترە."

(ش ب)