ئەفسانە بایزیدپور بۆ سێیەم جار دەستگیر كرایەوە
09:21
ژنها
ناوەندی هەواڵ- بۆ سێیەمین جار کچە چالاكێكی خوێندكاری كورد لە شاری بۆكان دەستگیر كرا.
بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، لە چەند رۆژی رابردوو دا هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆكان بە بێ هیچ حوكمێك هەڵیانكوتایە ماڵی ئەفسانە بایزیدی چالاكی خوێندكاری كورد و دوای دەستگیر كردنی بۆ شوێنێكی نادیار گواستیانەوە.
ناوبراو پێشتریش لە سالی ٢٠١٣دا دەستگیر و بە ٢ ساڵ زیندان سزا درا، دوای ئەوەی لە پایزی ٢٠١٥دا دەستگیر كرایەوە و ئەم جارەش بە ٢ ساڵ زیندانی و دورخستنەوە بۆ زیندانی كرماشان سزا درا.
جێگای ئاماژەیە ئەمە سێیەمین جارە كە ناوبراو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر دەكرێت.
(ش ب)