٢٩ شه‌هید لە قامیشلۆ به‌خاک سپێردران

14:22

ژنها

قامیشلۆ- به‌سه‌دان هاوڵاتی قامیشلۆ به‌مه‌به‌ستی به‌خاک سپاردنی ته‌رمی 29 شه‌هید که‌ له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی رژێمی به‌عس گیانیانبه‌ختکردبوو، له‌به‌رده‌م ماڵی گه‌ل له‌عه‌نته‌ریه‌ کۆبوونه‌وه‌.

له‌شاری قامیشلۆ هه‌موو دوکان و بازاڕیان و دام و ده‌زگاکان و ده‌سته‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی 29 شه‌هید که‌ له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی رژێمی به‌عس لە ٢١-٢٢ی نیسان گیانیانبه‌ختکردبوو شوێنه‌کانیان داخست و له‌به‌رده‌م ماڵی گه‌ل له‌گه‌ڕه‌کی عه‌نته‌ریه‌ی شاره‌که‌ کۆبوونه‌وه‌.

هاوڵاتیان به‌ئامانجی به‌شداری به‌خاک سپاردنی شه‌هیدان کۆبوونه‌وه‌، له‌هه‌موو پێکهاته‌کانی عه‌ره‌ب، کورد، ئاشوری، سوریانی، موسڵمان و ئیزیدی پێکهاتبوون. هاوکات نوێنه‌ری ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌کانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری، نوێنه‌ری پارتی سیاسی و به‌سه‌دان دانیشتووی شاری قامیشلۆ ئاماده‌ بوون. هاوڵاتیانه‌ وێنه‌ی شه‌هیدان و وێنه‌کانی رێبه‌ری په‌که‌که‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجالانیان هه‌ڵگرتبوو.

هاوشانی هاوڵاتی مه‌ده‌نی ژماره‌یه‌ک له‌هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئاسایش، یه‌په‌گه‌، یه‌په‌ژه‌، هه‌په‌جه‌ و هێزه‌کانی سوتوروش به‌شدار مه‌راسیمه‌که‌ بوون.

ته‌رمی ١٢ ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش و ٤شه‌رڤانی یه‌په‌گه‌ و ١٣ هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م ماڵی گه‌ل له‌گه‌ڕه‌کی عه‌نته‌ریه‌ وه‌ربگیردرێت و به‌مه‌راسێمکی به‌شکۆ به‌ره‌و گۆڕستانی شه‌هیدان"ده‌لیل سارۆخان"، به‌رێبکرێن و له‌وێدا به‌خاک بسپێردرێن.

(ش ب)