ئامەد؛ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ژنێک دەکوژێت
14:56
نیسان
27
/ 2016
ژنها
ئامەد- لە شاری ئامەد ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا بەسەر ژنێکدا وەرگەڕا و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لە کۆڵانی "گەڤران" لە ناوچەی یەنیشەهری شاری ئامەد ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا بەسەر ژنێکدا وەرگەڕا و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەو هاوڵاتیانەی لە شوێن ڕووداوەکە ئامەدەبوون، ناڕەزاییان لەبەرامبەر ڕووداوەکە دەربڕی، هەروەها ژمارەیەک لەهاوڵاتیان کاردانەوی توندیان پیشاندا، بەڵام پۆلیسی تورک، بە بۆمبی فرمێسک ڕێژ و ئاوی شد پەلاماری هاوڵاتیانیاندا.
ناسنامەی ئەو ژنە هێشتا ئاشکرا نەبووە، هەروەها تەرمەکەشی بە ئەمبولانس لەو کۆڵانە دەرهێنرا.
(ش ب)