"ئەوانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژی هەبووە، ناتوانن بەرگری لە ئێزیدیەکان بکەن"
09:11
ژنها
سلێمانی - شاندی ژنانی دەرونناس کە لە ئەڵمانیاوە هاتبوون دوای ئەوەی سەردانی کامپەکانی پەنابەرانیانی ئێزدیان کرد لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک، بەمەبەستی گفتۆکردن لەسەر ئەو ئەنجامانەی دەستیان خستوە، دوێنێ سەردانی بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی ژنای ئازادی کوردستان(ڕژاک)یان کرد.
ڕۆژی ١٨-٤-٢٠١٦ گروپێک لە ژنانی دەرونناس کە پێکهاتبوون لە هەر یەک (کادیا هاپا، رینات رایدی فیزێر، لەیلا بۆران و یاسەمین بیلینگ)پسپۆری دەرونی و چالاکانی بواری ژنان، لە ئەڵمانیاوە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون و چاودێری کردنی ژنانی ئێزدی لەکامپەکان، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، دوای ئەوەی شاندی ژنان سەردانی هەر یەک لە کامپی ئاشتی و چەند کامپێکی ئێزیدیەکانیان کرد لە شاری دهۆک، دوێنێ چوار شەمە ٢٧-٤-٢٠١٦ ئەو شاندە سەردانی بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازاد(رژاک)یان کرد لە شاری سلێمانی.
شاندەکە لەسەر ئەنجامی کارەکانیان لەگەڵ ژنانی ئێزیدی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوە کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا دەرونناسانی ژن لەسەر هەلومەرجی ژیانی پەنابەری لەکامپەکان، ژیانی ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش و بارودۆخی منداڵان سەرنج و ئەنجامی کارەکانیان خستەڕوو.
هەرەها لە کۆبونەوەکەدا ژنانی ئەڵمان باسیان لە ئازایەتی و خۆڕاگری ژنان کرد، رایانگەیان کە سەرەڕای ئەو تراژیدیایەی ژنان ڕووبەڕووی هاتوون بەڵام هێشتا ژنان چارەسەری و سارێژکردنی زامەکانیان لە کوردستان دەبینەوە نەک لە ئەوروپا.
هاوکات باس لە پێویستی هاوکاری کردنی ژنان کرا لەبوری مەعنەوی و کارکردن بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بە ڕێکخستنی خۆیان پشست بە هێزی خۆیان ببەستن.
لەو بارەیەوە لەیلا بۆران ئەندامی شاندەکە بە ژنهای ڕاگەیاند: "پێویستە هەرچی زووە ئەوانەی دەستیان هەبووە لە کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، دەبێت کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیەکان بە "فەمەنساید"(ژینۆسایدی ڕەگەزی ژن) و "ژینۆساید" بناسرێنریت. دەبێت تاوانە گەورەکانی جەنگ وەک؛ بەکارهێنانی منداڵان لە جەنگ و بازرگانی کردن بە ژنان و دەستدرێژی کردنە سەریان لێپرسینەوەی لەسەر بکرێت."