ژنانی کۆبانێ: لەسەر بەردێکی زێدی خۆمان بژین، خۆشترە لە ژیانی غوربەت

11:32


خەتیجە کایا/ ژنها

وان – ژنانی کۆبانێ لە خێوەتگەی پەنابەران لە شاری وان، ڕایەدەگەیەنن کە دەیانەوێت هەڕی زووە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڵێن: مرۆڤ لەسەر بەردی زێدی بژیت، خۆشترە لە ژیانی غوربەت.

بە هۆی هێرشی چەتەکانی داعش، هاوڵاتیانی کۆبانێ دووچاری کۆچبەری ژیانی ئاوارەیی بوونەوە، هەرچەند زۆربەی هاوڵاتیان دوای ئازادکردنەوەی کۆبانێ گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، بەڵام هێشتاش ژمارەی هاوڵاتی کوبانێ لە باکوری کوردستان و تورکیا لە کامپ و خێوەتگەکاندا دەژین، ژنانی کۆبانێ لە خێوەتگەی پەنابەران لە شاری وانی باکوری کوردستان دەڵێن: بە تامەزرۆوە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەن کە بگەڕێنەوە سەر شوێن و وارگەی خۆیان.

حەلیمە زیتۆ تەمەن ٤٤ ساڵان، دوو ساڵ لەمەوبەر بە هۆی هێرشی چەتە دڕندەکانی داعش، لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆبانێیان جێهێشت و ڕوویان لە شاری وانی باکوری کوردستان کردووە، حەلیمە باس لەوە دەکات کە ئەوان خۆشحاڵن بەوەی کۆبانێ سەر لەنوێ بونیاد دەنرێتەوە، حەلیمە وتی: "هیواو ئاواتمان ئەوەیە بگەڕێینەوە سەر زێدی خۆمان، بە تامەزرۆی ئەو ڕۆژە دەژیم چاوم بە کۆبانێ بکەوێت، چونکە مرۆڤ لەسەر بەردی زێدی بژیت، خۆشترە لە ژیانی غوربەت."

حەلیمە سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانە بە شکۆکەی کۆبانێ و وتیشی: "زۆرێک لە گەنجان و هاوڵاتیانمان بەدەستی چەتەکانی داعش شەهید و بریندار بوون. شەرڤانانمان بە کچ و کورەوە تا دواین دڵۆپی خوێن شەریان کرد بۆ خاکی کۆبانێ. کاتێک بوک و زاوا چەکیان هەڵگرت و شەهید بوون، ئەو کات زانیم کە کورد کێیە، زانیم من کوردم و خاکی خۆم ناسی."

خانم شەمسیە، ژنێکیتری تەمەن ٣٢ ساڵانی کۆبانێیە لە خێوەتگەی پەنابەرانی ڕۆژئاوا لە شاری وان، خانم سەرەتا باسی لەوە کرد کە زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی کۆبانێ دەکات. ناوبراو وتی: "هەمیشە لە دڵی خۆمان هیوامان دەخواست بۆ ئەوەی کۆبانێ سەرکەوێت، هیوای دڵمان بە سەرکەوتن گەیشت، ئێمە لە کۆبانێ هەین، چونکە مرۆڤ وەک ڕووەکێکە لەسەر پنجی خۆی بڕوێتەوە."

خانم لەبەردەوامی قسەکانیدا جەختی کردەوەن کە دەیانەوێت بە زوترین کات بگەڕێنەوە کۆبانێ و بۆ ئەمەش خۆیان ئامادەکردوە.

هەروەها خالیدە ئیسماعیل ژنێکیترە کە بەهۆی بەهۆی هێرشی چەتەکان لەگەڵ خێزانەکەی زێدی خۆیان جێهێشتوە، ئەویش بەو شێوەیە باس لە حەسرەتی خۆی دەکات بۆ گەڕانەوەی کۆبانێ: "کاتێک کۆبانێ ئازاد کرایەوە چەندین جار هەوڵماندا بگەڕێینەوە، بەڵام کێشەی سەر سنور هەبوو، بۆیە نەمانتوانی بگەێینەوە، ئێستاش خۆمان ئامادە کردوە کە هەرچی زووە بچینەوە کۆبانێ."

خالیدە وتیشی: "هەرچەند دوژمنانی مرۆڤایەتی بەردیان لەسەر بەرد نەهێشت، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیمانە سەرلەنوێ بەدەستی شەرڤانان ژیان ئافرێنرایەوە، ئەوەی گرنگە کۆبانێ نەکەوت و ئێستا لە ئازادە."
(ش ب)