ژنانی تل تەمەر، هێرشەکانی سەر ژنانیان ئیدانە کرد
10:19
ڕۆنیدا حاجی/ژنها
تل تەمەر- ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی، لە شارۆچکەی تل تەمەر، ئیدانەی بێرێزی و هێرشەکانی حکومەتی AKP))یان کرد کە بەرامبەر بە جەستەی ژنان ئەنجامیاندەدا.
بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، چەندین کۆمەڵکوژی کردەوەی دوور لە مافەکانی مرۆڤ لە چەندین شار و شارۆچکەی باکوری کوردستان ئەنجامدارا، لەناو ئەو شەڕەی لە باکوری کوردستان بەڕێوەدەچێت سوپای تورکیا بەتایبەت ژنان دەکاتە ئامانج و بێڕێزیکردن بە جەستەی ژنان هەموو سنورەکانی مرۆڤایەتی بەزاندوە.
ژنان ڕۆژ بەڕۆژ کاردانەوە و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بەو هێرشانە پیشاندەدەن، لە چوار چێوەی ئەو ناڕەزاییانە هەر یەک لە حەمدیە حەسەن و گولستان خەلەف ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی پارتی یەکێتی دیمورکراتی(PYD) لەشارۆچکەی تل تەمەری سەر بە کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد کە بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێن.
حەمدیە حەسەن سەرەتا باسی لە تێکۆشانی ئازادی ژنان کرد و وتی: " تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی لە ئەنجامی ڕەنج خەباتێکی بەرفراوانی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهات، ژنان توانیویانە بگەنە بەرزترین ئاستی تێکۆشان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا، ژنانی کورد بوونەتە هێزێکی سەرکەتوو، ئەو هێزەی ژنان ئیرادەی کۆمەڵگەی بە هێزتر کردوە."
حەمدیە ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە کەسێتی ژنان دا ئیرادەی گەل و بەرخۆدانی بشکێنێت و جەختیشی کردەوە: "دەوڵەتی تورک تانک(دەبابە) و تۆپ بەرامبەر هاوڵاتیان بەکار دێنێت، بەڵام ئەو هێراشانەی دەوڵەت ناتوانن کوردان لە ئامانجی خۆیان دوور خەنەوە، شۆڕش بە پێشەنگی ژنان بەڕێوەدەچێت دەوڵەت دەیەوێت لە کەسێتی ژنان ئیرادەیە کە گەلی کورد بشکێنێت، ئەمەش کارێکە نەک تەنها بێ ئەنجام دەبێت، بەڵکو ئێمەی ژنان سورتر دەکات لەسەر تێکۆشانمان."
گولستان خەلەف ئەندامی ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی (PYD) لە تل تەمەر، هەر لەسەر ئەو مژارە ڕایگەیاند: "دەیانەوێت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی مۆڕاڵ و جۆشی گەل لاواز بکەن، بەڵام یەکەمین جارە کە بەو ئاستە نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن، ئەمەش بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، لە پێناو ئەو ڕۆژانەدا قوربانی زۆرمان داوە، بۆیە هەرگیز کۆڵنادەین و بەدەوام دەبین، بەتایبەتیش دەبێت ئێمەی ژنان خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین."
گولستان لە بەردەوامی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درکیان بە هۆشیاری ئازادی کردوە و وتی: "هۆشیار بوونەوەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە زامنی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتی، خواستی گەلان برایەتی و پێکەوە، نەک کوشتن سەپاندنی بیری نەتەوە پەرستی، دڵنیام لەوەی لافاوی ئەو خواستەی گەلان هەموو ناپاکیەک ڕادەماڵێت."
گولستان خەلەف لە کۆتایشدا ستایشی ڕۆڵی یەکینەکانی پارستنی سڤیل-ی کرد لە باکوری کوردستان و سیاسەتی گرتن و کوشتنی دەوڵەتی تورکی بە توندی شەرمەزار کرد.
(ش ب)