باڵیۆزی سعودییه لە ڕۆمانیا، دوای ده‌ستدرێژی کردنە سەر سكرتێره‌کەی دەشیکوژێت
10:28
ژنها
ناوەندی هەواڵ- باڵوێزی سعودیه له وڵاتی ڕۆمانیا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر سكرتێره كچه‌كه‌ی ده‌شیكوژێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "ئه‌ى ده‌بلیو بی"، باڵیۆزى سعودییه له رۆمانیا، ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كاته سه‌ر كچه سكرتێره رۆمانییه‌كه‌ى خۆى و دواتر ده‌یكوژێت، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش 48 كاتژمێر ده‌داته نێرده‌ى سعودییه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئیبراهیم عه‌بدولره‌حمان راسى، باڵیۆزى سعودیه له رۆمانیا، ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته سه‌ر "ئیوانا فیلسیكۆ"ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ، كه له باڵیۆزخانه‌ى سعودییه سكرتێری ناوبراو بووه.
به‌پێی راپۆرتى پزیشكى دادى، كچه قوربانییه‌كه پێش ئه‌وه‌ى به قایشێك بخنكێنرێت، ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر.
دواتر ته‌رمى "ئیوانا" كه قوتابی كۆلێژى پزیشكى بووه، له نزیك وێستگه‌ى وزه‌ى "كروزافیسى" نزیك بوخارست له گۆماوێكدا ده‌دۆزرێته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رۆمانیاش ماوه‌ى 48 كاتژمێری داناوه بۆ نێرده‌ى سعودییه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌میان وڵاته‌كه به‌جێ بهێڵن.
(ش ب)