لە ناوچەی 'قەدەغەکراو'دا ژنان تۆوی هاوکاری دەڕوێنن

11:34

ژنها

جۆلەمێرگ- لە گەڤەر ژنانەی گوێ نادەنە هیج بڕیارێکی قەدەغە، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا کێڵگەکانیان دەچێنن ژنان دەڵێن دەمانەوێت تۆوی هاوکاری و نۆژەن کردنەوە بڕوێین.

هێزەکانی شەڕی ئاکەپە، سەرەڕای ئەوەی ڕایانگەیاندبوو کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گەڤەر کۆتایی هاتووە، هێشتاش بەردەوامن لە تاڵان و بڕینی ماڵی هاوڵاتیان. لەماوەی ٤٨ ڕۆژی گەمارۆی سەر گەڤەر ژمارەیەک زۆر هاولاتیان دووچاری کۆچبەری بوونەوە، بەڵام سەرەڕای دژواری شەڕ و هێرشەکان، بەهەزاران هاوڵاتی لە ماڵی خۆیان ماون، ئێستاش لەدەستیان بە چاندنی کێڵگەی سەوزە و میوە کردوە.

ژنانی ئەو شارە لەگەڵ بەرەبەیان هەڵدەستن و بەرەو کێڵگەکانیان بەڕێ دەکەون، ژنان دەڵێن: "بەدەست و پەنجەی خۆمان زەوی دەکۆڵین و توۆی سەوزەی بەهاری بۆ ڕۆژانەی ژیان و دراوسێکان دەڕوێنین."

قودەرت ئاکسو، یەکێک لەو ژنانەیە هەر بەیانیێک زوو هەڵدەستێت و ڕوو لە ناو بێستانەکەی دەکات، قودرەت بە هۆی ئەوەی هێرش و فشارەکانی هێزی دەوڵەت، ماڵی خۆی جێهێشتوە و بەمیوانداری لەماڵێک دەمێنێتەوە، قودرەت وتی: "هێزەکانی دەوڵەت بەزۆر لەماڵ وەدەریان ناین، ماڵەکەمیان بە زەوی تەخت کرد، بۆیە نەمانتوانی ئەم سال لە کێڵگەکانماندا کار بکەین، ئێستاش بە هاوکاریکردنی یەکتری کار دەکەین، کێڵگەکەمان چاندوە بۆ ڕۆژانەی خۆمان و ماڵ و دراوسێکانمان، ئێمە لە قەدەغەی دەوڵەت ناترسین، زوڵمی زۆرمان لێکراوە، هەرگیز ئەو زوڵمە لەیاد ناکەین."

نورگول شاهید ئۆغڵو ژنێکیترە و دەڵێت: "دەمانەوێت بە سەوزکردنەوەی دەورو بەرمان ژیان گەش بکەین و بۆنی مەرگ نەهێڵین. کێڵگەیەکمان چاندووە بەڵام لەبەر شەڕ و گەمارۆی دەوڵەت هەندێک تۆومان دەست نەکەوتوە، زیاتر سەوزەی بەهاریمان چاندوە، دەمانەوێت هاوکاری دەر و دراوێکانمان بکەین و هەرچی هەمانە دابەشی بکەین."
(ش ب)