سمیناری 'ڕۆژهەڵاتی کوردستان' لە کۆبانێ
13:15
ژنها
کۆبانێ ــ نوسەرو ڕۆژنامەوان کاکشار ئۆرەمار لە کۆبانی سمینارێکی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.
نوسەرو ڕۆژنامەوانی کورد کاکشار ئۆرەمار، سەردانی کانتۆنی کۆبانی کرد. لەسەردانەکەیدا سەبارەت بە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیمینارێکی پێشکەش کرد.
لە سمینارەکەدا، مامۆساتایانی زمان، ئەندامانی ئاکادیمیای شەهید ڤیان ئامارای پەروەردەیی و ژمارەیک خوێندکار ئامادە بوون. سمینارەکە لە ناوەندی دەزگای زمانی کوردی لە شاری کۆبانێ بەڕێوە چوو.
کاکشار ئۆرامار نوسەرو ڕۆژنامەوان لە سمینارەکەدا باسی لە مێژوو و کەلتوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرهەڵدانەکانی کوردان وەک سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک و قازی محەمە کرد و زانیاری زۆری لەوبارەیەوە دا.
ئۆرامار باسی کاریگەریەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت بەرخۆدانی کۆبانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
سمینارەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی هات.
(ش ب)