YPJ ناسنامەی سێ شەڕڤانی ڕاگەیاند

13:50

ژنها

ناوەندی هەواڵ - ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ بە لێدوانێکی فەرمی ناسنامەی سێ شەڕڤانی یەپەژەی ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ سەبارەت بە شەڕو پێکدادانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی عەفرین زانیاری دا، هەروەها ناسنامەی سێ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد. YPJ لە لێدوانەکەیدا دەڵێت: "لە ڕۆژی ٢٧/ نیسان ٢٠١٦ ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان ویستیان بەچەکی قورس هێرش بکەنە سەر دەستکەوتەکانی هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، ویستیان بەو شێوەیە ئیرادەی گەل و یەکینەکانی پاراستن لاواز بکەن. گروپە چەتەکان کاتژمێر ٠٩:٣٠ ڕۆژی چوارشەممە بەڕێگەی زەمینی و تۆپ باران هێرشیان کردە سەر ناوچەی برادی سەر بەعەفرین. "

YPJ ڕایگەیاند کە پەلاماری گروپە چەتەکان ڕووبەڕووی وەڵامی توندی شەڕوانان بوویەوە، هەروەها وتی: "لەبەرامبەر ئەم هێرشە دژوارەی چەتەکان شەڕڤانانی هێزی سوریای دیموکراتیک هەبوون. یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن کە وەکو پێشەنگی HSD دەناسرێن جارێکی تر سەرکێشی بەرخۆدانێکی مێژوویان کردوو سنگ بە سنگی دوژمنان وەستانەوە، ئەم شەڕە بە بن کەوتنی گروپە چەتەکان و هاوکارەکانیان کۆتایی هات. لە ڕۆژی یازدەهەمیندا هەڤاڵانمان کە سەنگەری شەڕیان کردبووە سنوری پاراستنی هیوای گەلانی ڕۆژئاوا، داستانێکی نوێی شکۆو قارەمانیان تۆمار کردو دوای شەڕێکی دژوار پەیوەستی کاروانی شەهیدان بوون. "

YPJ لەکۆتایی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند ئێمە وەکو یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن، جارێکی تر پەیمانی خۆمان بۆ شەهیدان دوبارە دەکەینەوەو تاکۆتایی بەردەوامی بەڕێبازەکەیان دەدەین، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین و تێکڕای گەلی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

١ـ ناو: ئۆریا خەلیل
ناسناو: ئاخین شەڕڤان
ناوی دایک: دلشان
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
شوێنی لەدایک بوون: گوندی شیتکا ـ ناوچەی ماباتا ـ عەفرین
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ٢٧ / ٠٤ / ٢٠١٦ ـ بەلەنو ـ عەفرین
*****
٢ ـ ناو: رۆلا مەحۆ
ناسناو: دەنیز عەگید
ناوی دایک: مەدیحە
ناوی باوک: شێخ موس
شوێنی لەدایک بوون: ڕەجۆ ـ عەفرین
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ٢٧ / ٠٤ / ٢٠١٦ ـ بەلەنو ـ عەفرین
*****
٣ ـ ناو: جگیرە ئەرسەلان
ناسناو: شارستان زیلان
ناوی دایک: فیدان
ناوی باوک: حنان
شوێنی لەدایک بوون: ماباتا ـ عەفرین
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ٢٧ / ٠٤ / ٢٠١٦ ـ بەلەنو ـ عەفرین

(ش ب)