لانی کەم دەبێت لە حەفتە جارێک ماسی بخورێت

09:08

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە ژنانی سوێد ئەنجامیانداوە، دەبێت لانی کەم حەفتەی جارێک ماسی بخورێت، هەروەها لێتوێژینەوەکە ئاشکرا دەکات کە خواردنی ماسی دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەبیرچونەوە نەهێڵێت و بەرگری جەستە زیاتر دەکات.

لە نوسینێکی گۆڤاری "Annals of the Rheumatic Diseases" هەواڵێک کە سەرنجی خوێنەرانی ڕاکێشاوە، ئەو لێکۆڵینەوەیە کە ٣٢ هەزار ژن ئەنجامیانداوە و ماوەی دە ساڵی خایاندوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکە ماسی ترشی ئۆمێگا3 ی تێدایە، کە بەوە ناسراوە هاوسەنگی مادەی سێرتۆنین لە مێشکدا دەپارێزێت کە ناهاوسەنگی ئەومادەیە دەبێتە هۆی دڵتەنگی. بە خواردنی ماسی مێشک لە بارێکی گەشبین و خۆشحاڵدا دەمێنێتەوە و تێکچوونی دۆخی دەروونی ناهێڵێت.

خواردنی ماسی رێگە دەگرێت لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. لەبەر ئەوە توشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی زیانەکانی زیادبوونی ترشی پۆلی ئوستارتەد کەمدەکاتەوە.

ئەوانەی ماسی دەخۆن لە سەدا ٥٠ %ی کێشەی جومگەیان کەمترە، زۆربەی هەڵاوسانەکان بەیارمەتی ترشی ئۆمێگا 3 چارەسەر دەبن. کە لە ماسی جۆری تونا و ساردین و سەلمۆن-دا هەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکەی ژنان لەوڵاتی سوید ئەنجامیانداوە، دەریخستووە کە زۆربەی جۆرەکانی ماسی مادەی سەلەنیۆمیان تێدایە، کە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت.

(ش ب)