ژنانی عەفرین گوڵ و گیا دەکەنە دەرمان

09:09

فیدان ڕێزان/ژنها

عەفرین- ژنانی گوندی "سۆرکێ" لە عەفرین لە بەروبومە سروشتیەکان دەرمانی چارەسەر کردنی چەندین نەخۆشی دروست دەکەن.

گوندی "سۆرکێ"سەربە شارۆچکەی "ڕەجۆ"ی کانتۆنی عەفرینە، ژنانی ئەو گوندە لە وەرزی بەهاردا ڕوو دەکەنە دەشت و گوڵ و گیای سروشتی کۆدەکەنەوە، دوای کۆکردنەوەی دوای ئەوەی کۆیان کردەوە، لە شوێنێک خاوێن وشكیان دەکەنە، دوای وشک کردنیان، دەرمانی سروشتیان لێدروست دەکرێت.

زۆربەی ئەو ڕووەکە سروشتیانەی کە بەکاریان دێنن، بریتین لە (چای سەوز، چای کێوی، زەنجەفیل، گەڵای هەندێک دار، جاترە و گیایێکیتر کە پێی دەڵێن خەجخەجۆک).

یەکێک لەو ژنانەی کە بەو گژو گیایە دەرمانی سروشتی دروست دەکات، "فاتمە کوسو"ە، فاتمە پێوایە لە جیاتی دەرمانی کیمیاوی مرۆڤ دەرمانی سروشتی بەکار بێنێت باشترە.

فاتمە لەسەر کارەکەی وتی: "سود لە گوڵ و گیای سروشتی وەردەگرین، سروشتی دەوروبەرمان دەوڵەمەندە و دەتوانین ئەو دەوڵەمەندەیەی بکەین بە دەرمانی نەخۆشی."

فاتمە بە دەرمانەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشیەکانی وەک؛ هەڵامەت، ڕەبۆ، بۆ زیادکردنی جوڵەی خوێن و چەندین نەخۆشیتر بەکاریان دێنێت.

فاتمە دەڵێت کە ئەوان سودێکی زۆر لەو دەرمانانە دەبینن و ئەنجامی باشیان هەیە.

(ش ب)