چنینی نیسک لە دەشتەکانی کۆبانێ
09:34
ژنها
کۆبانێ- ژنانی کۆبانێ بە هەموو شێوەیەک لە ناو ڕەنج و خەبات دان بۆ نوژۆن کردنەوەی شارەکەیان، ئێستاش کاتی دروێنەی نیسکە کە ژنان هەمیشە ئەو خەباتە دەکەن لە ژێر گەرمایی نیوەڕۆ لە ناو زەوی نیسکدا بە دەستی خۆیان نیسک دەچنن.
ژنانی کۆبانێ لە پێشەنگیدان، ڕەنج بۆ ئەوان واتای ژیان، نۆژەن کردنەوەیە، ژنانی کرێکار لە ژێر گەرمایی نیوەڕۆ لە ناو زەویەکانی دەشتی بێسەری کاردەکەن.
ژنان بە بەهای نزیکەی ٢٠٠٠ لیرەی سوری لە بەیانی زوو تا ئێوارە کاری چنینی نیسک دەکەن.
نە شارێکی وێران کراو، نە دوژمنی شۆڕش لە پشت دەروازە داخراوەکان، نە گەرمای نیوەڕۆی دەشتەکانی کۆبانێ نەیانتوانیوە کۆتایی بە ڕەنج و هاوکاری بێنن.
(ش ب)