قامیشلۆ؛ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا پێنج ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەستدا
12:14
نیسان
30
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵ- بهیانی ئهمڕۆ شهممه، تەقینەوەیەک له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا، بەوهۆیەوە پێنج کەس شەهید بوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
كاتژمێر 8:45 خولهك له كۆلانی خهلیج له گهڕهكی كۆرنیش له قامیشلۆ، لە بازگهیهكی هێزهكانی ئاسایش تەقینەوەیەک ڕوویدا، دواتر ڕاگەیاندرا کە تەقینەوەکە خۆکوژی بووە.
سلێمان ئەحمەد جێگری هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە قامیشلۆ بە ئاژانسی هاواری ڕاگەیاندوە :"تەقینەوەکە کۆبوونەوەیەکی هێزی ئاسایشی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی هێزی ئاسایش شەهیدبوون و چواری دیکەش بریندارن".
(ش ب)